
فڕۆكەخانەی سلێمانی- وێنە: پێگەی فڕۆكەخانە لە فەیسبووک
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەی سەباح لە زاری ئەندامێکی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکانی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە؛ "سزاکانی تورکیا لەسەر فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵگیراون"، بەڵام ئەو ئەندامە بۆ ئاڤا نیوز دەڵێت "وام نەگوتووە و هیچ بڕیارێکیش نییە بۆ هەڵگرتنی سزاکان".
لێدوانی فەرمی: کاروان یاروەیس، ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکانی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ئەو لێدوانەی ڕۆژنامەی سەباح لە زاری منەوە بڵاویکردووەتەوە، گوایە من گوتوومە تورکیا سزاکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵگرتووە، بەتەواوی دوورە لە ڕاستییەوە".
ئەمەش بزانە: 15 رۆژ پێش ئێستا لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکانی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا کۆبوونەتەوە و باس لە فڕۆکەخانەی سلێمانی کراوە، بەڵام تورکیا هیچ بڕیارێکی لەبارەی هەڵگرتنی سزاکان نەداوە.
لەلایەکی دیکەوە: د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بۆ ئاڤا نیوزی پشتڕاستکردەوە "بڕیاری تورکیا بۆ ڕاگرتنی گەشتەکان بەردەوامە".
باکگراوند: تورکیا لە ڕۆژی 4-3-2023 ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی فڕۆکەخانەکەی سلێمانیدا داخست، ئەوەش وەک بەرپرسانی وڵاتەکە دەڵێن، "سزادان"ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، بەهۆی ئەوەی پێیانوایە ئەو حیزبە "هاوکاریی پەکەکە" دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت