
وێنەی پارە و کەسێک لەکاتی پارەدان لە دەرمانخانەی نەخۆشخانەیەک- سەرچاوە؛ ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی هەولێر بڕیار دەدات لەمەودوا هیچ بڕە پارەیەک بە ناوی پێدانی بەڵگەنامەی لەدایكبوون لە نەخۆشخانە تایبەتەکان لە هاووڵاتیان وەرنەگیرێت.
وێنە گەورەکە: نەخۆشخانە تایبەتەكان لە شاری هەولێر لە بەرامبەر پێدانی بەڵگەنامەی لەدایكبوون پارەیان لە هاووڵاتیان وەرگرتووە و بڕەکەی لە نێوان 20 بۆ 50 هەزار دینار بووە.
لێدوانی فەرمی: د. دلۆڤان محهممهد، بهڕێوهبهری گشتیی تهندروستیی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، وەرگرتنی ئەم بڕە پارەیە نایاسایی بووە، دوای ئەوەی پێیان زانیوە ڕاستەوخۆ ڕۆژی 12- 11- 2024 بە نووسراوی فەرمی سەرجەم نەخۆشخانەكانیان ئاگادار کردووەتەوە دەستبەجێ ڕایبگرن.
لەلایەکی دیکەوە: لیژنەی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی هەولێر بەدواداچوون دەکات و هەر نەخۆشخانەیەک سەرپێچی بکات سزای دارایی دەدرێت.
ژمارەکان وادەڵێن: لە هەرێمی کوردستان 52 نەخۆشخانەی تایبەت و 83 نەخۆشخانەی گشتی هەیە، لەو ژمارەیە 38 نەخۆشخانەی گشتی و 18 نەخۆشخانەی تایبەت دەکەونە شاری هەولێر و سەرجەمیان لەژێر کۆنترۆڵی وەزارەتی تەندروستیدان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش






