ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی مووچە و سەرژمێری
- کوردستان
- 27 تشرینی دووەم

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی نۆڤێمبەری 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە؛ تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بابەتی مووچەی فەرمانبەران و سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان بوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی ئەنجوومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەكەدا سێ پرسی گرنگ تاوتوێ کران لەوانە: مووچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵی فەرمانبەران، پرسی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان و بەقیستکردنی ئەو بڕە پارەیەی لە هاووڵاتیی زێدەڕۆکار وەردەگیرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەبارەی هەوڵەکان بۆ دابینکردنی سێ مووچەکەی کۆتایی ئەمساڵ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: لە هەوڵەکانمان بەردەوامین لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ سەبارەت مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بە تایبەت بۆ دابینکردنی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ.
لەلایەکی دیکە: هاوپەیوەند بە سەرژمێری گشتیی دانیشتووان ئەنجوومەنی وەزیران، نیگەرانی خۆی لە هەژمارنەکردنی سەدان هەزار کەس لە دانیشتووانی سنووری هەرێمی کوردستان لە قەزای شێخان، زلکان، کەڵەکچی و ناحیەی فایدە و بەشێک لە قەزای سێمێل، قەزاکانی بەردەڕەش، خەبات و مەخموور لە سەر دانیشتووانی هەرێمی کوردستان دەربڕی و داوایکرد، حکومەتی فیدراڵ، ئەو ڕێکارە ڕاست بکاتەوە و ئەو خەڵکانە بخاتەوە شوێنی ڕاستی خۆی کە هەرێمی کوردستانە.
زانیاریی زیاتر: بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە خستنەڕووی پێشنیارێک لەلایەن ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار تایبەت بە پاژەکردن (بەقیستکردن)ی ئەو بڕە پارەیەی لە هاووڵاتی زێدەڕۆکار وەردەگیرێت، کە خانووی نیشتەجێیان بە زێدەڕۆیی لە سنووری شارەوانییەکان دروستکردووە بۆ مەبەستی نیشتەجێبوون، بە گوێرەی سەرجەم ئەو مەرج و پێداویستیانەی لە یاسای ژمارە سێی ساڵی 2019 ی هەموارکراو بە یاسای ژمارە حەوتی ساڵی 2021 هاتووە، کە تەنیا ئەو هاووڵاتییانە دەگرێتەوە کە بەهۆی نەبوونی شوێنی نیشتەجێبوون، زێدەڕۆییان لەسەر زەوی گشتیی کردبوو لە چوارچێوەی سنووری شارەوانیەکان.
ئەمەش بزانە: هەر لە کۆبوونەوەکەدا پێشنیازی بڕە پارەیەی لە هاووڵاتی زێدەڕۆکار وەردەگیرێت پەسەند کرا ئەمەش وەک ئاسانکارییەک بۆ ئەو هاووڵاتیيانەی کە یاساکانی ئاماژەپێدراو، دەیانگرێتەوە و توانای داراییان سنووردارە و لە توانایاندا نیە ، کە بڕی پارەی تەملیکی زەویەکە بە یەکجار بدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






