داهاتی نانەوتی عێراق دەگاتە بەرزترین ئاستی بەراورد بە 21 ساڵی ڕابردوو
- بزنس
- 27 تشرینی دووەم
خشتەی داهاتی نانەوتی - گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی 2003ەوە داهاتی نانەوتی عێراق دەگاتە 12.3%ی کۆی داهاتی دەوڵەت، شارەزایانیش دەڵێن، زیادبوونی داهاتی نانەوتی لە چوارچێوەی چاکسازیی داراییدا هەنگاوێکی گرنگە.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی یاسای بودجە پێویستە حکومەت داهاتی نانەوتی عێراق بۆ 28 ترلیۆن دینار بەرزبکاتەوە، هەرچەندە تائێستا حکومەت 50%ـی ئەو ڕێژەیەی جێبەجێ کردووە، بەڵام وەک شارەزایان باسی دەکەن، ئەو هەنگاوەی حکومەت خاڵێکی ئەرێنییە لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازیی داراییدا.
لێدوانی فەرمی: مەنار عوبەیدی، سەرۆکی دامەزراوەی عێراقی ئایندە بۆ لێکۆڵینەوەی ئابووری لە شیکارییەکدا بۆ بابەتی داهاتەکانی عێراق، ئەوەی خستووەتەڕوو، لە نۆ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا داهاتی نانەوتی 198% گەشەی کردووە و گەیشتووەتە 14 ترلیۆن دینار لە کۆی داهاتی ئەو نۆ مانگەی وڵات کە 114 ترلیۆن دینار بووە، بەو پێیەش ئێستا داهاتی نانەوتی 12.3%ـی داهاتەکانی عێراق پێکدەهێنێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئەو شارەزایە دەڵێت، زۆربەی زیادبوونی داهاتی نانەوتی لە باج و گومرگەوە سەرچاوەی گرتووە، پێشبینیش دەکات تا کۆتایی ئەمساڵ داهاتی نانەوتی بۆ 18 ترلیۆن دینار بەرزببێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
لێکۆڵینەوە لە شێواندنی سرووشتی گەلی شێرانە دەکرێت
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر بەنزینی پاڵپشتیکراو دابەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
17 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش