عێراق بڕیاری دا ساڵانە 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت
- بزنس
- 28 تشرینی دووەم

لۆگۆی حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
شاندێکی وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان و لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق، لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراق کۆبوونەوە، هاوکات لێکتێگەیشتن بۆ دەستپێکردنەوەی ناردنی بەنزینی حکومی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان کرا.
وێنە گەورەکە: هەرێمی کوردستان پشکی لە بەرهەمی نەوت و وزەی عێراق هەیە، بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق، دەبێت حکومەتی فیدراڵی هاوشێوەی پارێزگاکانی عێراق نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، کە ئەمساڵ هیچ بڕێکی نەناردووە.
لێدوانی فەرمی: د. سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت، "وەزارەتی نەوتی عێراق ڕەزامەندی لەسەر ناردنی بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان دا، لە ئایندەیەکی نزیک کاروانی ناردنی نەوت بۆ هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات."
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی ناردنی بەنزینی حکومی بۆ هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵییەوە، کە لە مانگی 11ـی 2023 ـەوە ڕاگیراوە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ لێکتێگەیشتن بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەکە کراوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئێران چەندین باڵەخانەی تەلئەبیب وێران دەکات
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
راوێژکارێکی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: هێرشەکەی ئەمریکا زیانێکی وای نەبووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی دوای هێرشەکەی ئەمەریکا ڕووینەداوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
59 خولەک لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی ئابووری: دەبێت عێراق خۆی بۆ ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز ئامادە بکات