مووچەی خانەنشینانی پلە تایبەتەکان
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشینی پارێزگاکان ڕاسپێردراون، ڕێکارەکانی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینی پلەتایبەتەکان لەگەڵ عێراق دەستپێبکەن کە تاوەکو ئێستا بەهۆی تەواونەبوونی ڕێکارەکانیان مووچەکانیان هاوتا نەکراوە.
وێنە گەورەکە: چوار مانگە مووچەی خانەنشینانی مەدەنی هەرێمی کوردستان، بە گوێرەی یاسای ژمارە 9ـی ساڵی 2014 هاوتای عێراق کراوە، جگە لە خانەنشینانی سەربازی نزیکەی 65 هەزار خانەنشینی پلەتایبەت و ئەو خانەنشینانەی پێش 2014 خانەنشینبوون هاوتا نەکراوە و لە قۆناغی یەکەمدا 100 هەزار دینار خرایە سەر مووچەکانیان.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "ئاوات شێخ جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان؛ بەڕێوەبەری خانەنشینی پارێزگاکانی ڕاسپاردووە دەست بەڕێکارەکانی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی پلەتایبەت بکەن کە ژمارەیان نزیکەی دوو هەزار خانەنشین دەبێت".
زانیاریی زیاتر: ئەو دوو هەزار خانەنشینە لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆکن، پلە تایبەتەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە پێشتر هاوتاکراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: خانەنشینانی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان، ژمارەیان 149 هەزار و 687 کەسە، بەگوێرەی بڕوانامەکانیان بڕێک پارە دەچێتە سەر مووچەکانیان و بڕوانامەی ئامادەیی هەژمار ناکرێت و هاوتاکردنەکە بەمشێوەیە دەبێت:
دبلۆم: 5% ـی مووچەی بنەڕەتی هەژمار دەکرێت.
بەکالۆریۆس: 10% ـی مووچەی بنەڕەتی هەژمار دەکرێت.
ماستەر: 15% ـی مووچەی بنەڕەتی هەژمار دەکرێت.
دکتۆرا: 20 %ـی مووچەی بنەڕەتی هەژمار دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 26 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






