ناوی هەزار مامۆستای پاشکۆی خوێندنی باڵا بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرزدەکرێتەوە
- کوردستان
- 28 تشرینی دووەم

تابلۆی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وێنە: محەممەش شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لیستی پاشکۆی مامۆستایانی وانەبێژی خوێندنی باڵای بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرزکردەوە، بەرپرسێکی خوێندنی باڵاش دەڵێت "دوو ڕۆژە لیستەکەمان بەرزکردووەتەوە".
لێدوانی فەرمی: د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە ڕۆژی 16-11-2024، وەزیری خوێندنی باڵا واژۆی لەسەر لیستەکە کرد، بەڵام داوای لێکردنین پەلەی تێدا نەکەین، چونکە مامۆستایان پەیوەندییان دەکرد و وردبینی لە لیستەکەدا مابوو.
د. توانا نەجەف ئەوەشی گوت: دوای هەڵسەنگاندنی لیستەکە ڕۆژی 25-11-2024، لیستەکەمان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرزکردەوە.
زانیاری زیاتر: ژمارەی پاشکۆی مامۆستایانی وانەبێژی خوێندنی باڵا هەزار کەسە، ئێستا ئەنجوومەنی وەزیران کاری لەسەر دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






