ئاڤا نیوز
لە دوو ڕۆژی ڕووبەڕوبوونەوەی نێوان گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆن و سوپای سووریا لە باکوور و ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە، لانیکەم 243 کەس لە هەردوولا کوژراون، هاوکات ڕێگای نێودەڵەتی بەستنەوەی دیمەشقی پایتەخت بە شارە گەورەکانی باکووری سووریا پچڕاوە.
چیرۆکی سەرەکی: وەک وەڵامێک بۆ بەردەوامی بۆردوومانەکانی هێزی ئاسمانی سووریا و ڕووسیا بۆ سەر پێگەکانی دەستەی تەحریری شام لە پارێزگای ئیدلب، ئەو گرووپە چەکدارەش ڕۆژی چوارشەممە هێرشێکی فراوانی بۆ سەر 10 پێگەی سوپای سووریا لەو دوو پارێزگایە ئەنجامدا و بۆ یەکەمجاریش لەدوای چەندین ساڵ ڕێگەی دیمەشق - حەلەبی داخست.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، لە ئەنجامی دوو ڕۆژ شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان سوپای سووریا و ئۆپۆزیسیۆنی چەکداری ئەو وڵاتە بەسەرۆکایەتی دەستەی تەحریری شام، لە هەردوو پارێزگای حەلەب و ئیدلب زیاتر لە 234 کەس کوژراون.
زانیاری زیاتر: بەگوێرەی ئەو ناوەندەی لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەکان 182 ئەندامی گرووپە چەکدارەکان و 61 سەربازی سوپای سووریا کوژراون، بەگوێرەی ژمارەیەک گرتەی ڤیدیۆییش گرووپە چەکدارەکان دەستیان بەسەر ژمارەیەک پێگەی گرنگ و چەکی قورس و زرێپۆشی سوپای سووریادا گرتووە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: تائێستا گرووپە چەکدارەکان توانیویانە دەیان گوند و شارۆچکەی هەردوو پارێزگای حەلەب و ئیدلب لەژێر دەستی سوپای سووریا دەربهێنن، سوپای سووریاش دەڵێت لە ڕووبەڕوبوونەوە و بەرگریکردن بەردەوامن، بەگوێرەی نەخشەی جەنگیش گرووپە چەکدارەکان لە گەیشتن بە شاری حەلەب نزیکبوونەتەوە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: دەستەی تەحریری شام دەڵێت، ئەو ناوچانەی کۆنتڕۆڵکراون ئاسانکاری دەکەن بۆ گەڕانەوەی نزیکەی 100 هەزار کۆچبەر بۆ سەر ماڵ و شوێنە ڕەسەنەکانی خۆیان، ئەوەش ئەو نەهامەتییە مرۆییە کەم دەکاتەوە کە باکووری ڕۆژئاوای سووریا پێیدا تێدەپەڕێت.
قوربانیانی مەدەنی: لە یەکەم ساتی هێرشی گرووپە چەکدارەکانیشەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی سووریا و ڕووسیا بەردەوام ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزیسیۆن لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا بۆردوومان دەکەن، لە دوایین هێرشیشدا 20 هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و 33ی دیکەش بریندار بوون.
ئەمەش بزانە: لە ئازاری ساڵی 2020ەوە ئەوە یەکەم گۆڕانکارییە لە ڕۆژئاوای سووریا، کە دەستەی تەحریر شام (بەرەی نووسڕەی پێشوو) خاوەن هەژموونە بەسەر پارێزگای ئیدلب و چەند ناوچەیەکی دیکەی پارێزگاکانی حەلەب، لازقیە و حەمای دراوسێشی لەژێر دەسەڵاتی دایە، لەو هێرشەشیدا گرووپەکانی نزیک لە تورکیا پشتیوانی دەکەن.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 54 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






