هەرێمی كوردستان بۆ پێشخستنی كەرتی گواستنەوە سوود لە ڕووسیا وەردەگرێت
- بزنس
- 29 تشرینی دووەم
کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی هەرێمی سانت پێتەرسبۆرگی ڕووسیا
ئاڤا نیوز
شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەردانێك لە وڵاتی ڕووسیان و بۆ پرسی كەرتی گواستنەوە و گەیاندن، ژمارەیەك بەرپرسی كەرتەكە لە ڕووسیا بانگهێشتی هەرێمی كوردستان دەكەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: لە هەرێمی سانت پێتەرسبۆرگ، هەریەك لە محەممەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و جێگری سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەگەڵ جێگرانی وەزیری گواستنەوەی هەرێمەكە كۆبوونەوە.
بابەتە ستراتیژییەکە: لە كۆبوونەوەكەدا تاووتوێی كەرتی گواستنەوە لە وڵاتی ڕووسیا و هەرێمی سانت پێتەرسبۆرگ كرا، شاندەكەی هەرێمی كوردستان هیوایان خواست لە پرسی گواستنەوە و گەیاندندا، هاوكاریی هەرێمی كوردستان بكرێت بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونی سەركەوتووی وڵاتەكە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەمەبەستی هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان لەڕووی كەرتی گواستنەوەدا، شاندی وەزارەتی گواستنەوەی پێتەرسبۆرگ لە داهاتوودا سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن و لە ئێستاوە ئامادەیی هەموو هاوكارییەكیان دەربڕیوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 26 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






