
ساتی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆی هەولێر
ئاڤا نیوز
سایلۆی هەولێر جووتیارانی سنووری پاریزگاکە ئاگادار دەکاتەوە سەردانیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی پارەکانیان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سایلۆی هەولێر جووتیاران ئاگادار دەکاتەوە ڕۆژی یەکشەممە 1-12-2024 دابەشکردنی چەکی پارەی جووتیاران لە زنجیرەی سێ هەزار و 222 تاوەکو سێ هەزار و 450 کە گەنمەکانیان ڕادەستی سایلۆی هەولێر کردووە، دەستپێدەکات.
لەلایەکی دیکەوە: هەر لە چوارچێوەی دابەشکردنی چەکی پارەی جووتیاران دا، سایلۆی قوشتەپە جووتیاران ئاگادارە دەکاتەوە بۆ وەرگرتنی چەکی پارە سەردانیان بکەن، هاوکات لە زنجیرەی هەزار و 91 تاوەکو هەزار و 155 چەکی پارەکانیان وەردەگرن.
زانیاریی زیاتر: هاوکات سایلۆی هەولێر داوا لە جووتیارانی سنووری کۆیە دەکات ئەوانەی گەنمەکانیان ڕادەستی گۆڕەپانی کۆیە کردووە، لە سایلۆی قوشتەپە چەکی پارەکانیان لە زنجیرەی 219 تاوەکو 269 وەردەگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو جووتیارانە پارەکانیان لە بانکی بەحرکە وەردەگرن، هاوکات ئەو کەسەی چەکی پارەکەی بەناوە پێویستە خۆی ئامادەبێت یاخوود بریکارنامەی (وەکالە) پەسەنکراوی ئەمساڵ بێت، ئەگەر خاوەن چەک کۆچی دوایی کردبێت، دەبێت دابەشنامەی (شرعی یان یاسایی) بهێنێت لەگەڵ بریکارنامەی گشت وارسەکان، هاوکات کاتی وەرگرتنەوەی چەکی پارەکانیان لە کاتژمێر 9ی بەیانی تا وەکو 1ی دوای نیوەرۆ دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەڵمانیا بە مەرج دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەنێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگاوە کردارییەکان بۆ یەکخستنی ژمێریاری یەکەکانی 70 و 80 کارا دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگاوە کردارییەکان بۆ یەکخستنی ژمێریاری یەکەکانی 70 و 80 کارا دەبن
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ 29 دۆلار بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێككەوتنی نەوت واژۆ دەكرێت؛ ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار لە پرسی مووچە دەدات
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشەوا هەورامانی بۆ ئاڤا: ڕێككەوتنی سێقۆڵی هەناردەكردنەوەی نەوت واژۆ دەكرێت