ڕۆژئاوای کوردستان داوای پشتیوانیی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کانوونی یەکەم

چەکدارێکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان، وێنە: newsweek
ئاڤا نیوز
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بە مەبەستی پاراستنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی و پاراستنی پێکهاتەکانی ناو ئەو سنوورە جوگرافییە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتیوانیی بکات.
وێنە گەورەکە: دوێنێ گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، شارۆچکەی تل ڕەفعەتییان لە باکووری حەلەب کۆنتڕۆڵکرد کە لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستانە و بە کانتۆنی شەهبا و عەفرین ناسرابوو، هەرچەندە هەسەدە دەڵێت، چەند ساڵێکە هێزی لەو شارەدا نەماوە بەڵام ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەڵێت، ئەو شارەی دوای ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزە کوردییەکان کۆنتڕۆڵکردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەشكردوە، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕێگە بە تورکیا نەدات گرژییەکان زیاتر بکات، ئەویش لە ڕێگەی هاندانی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە خۆی بۆ هێرشکردنە سەر ناوچەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە حەلەب و دەورووبەری.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، دۆخی سووریا لەئاستی سەربازی و نەخشەی هێزدا لە گۆڕانکاریی خێرادایە و گرووپە چەکدارەکان بە هێرشەکانیان دەیانەوێت ڕاستییەکان لەبارەی ناوچە کوردییەکانەوە بشارنەوە، جەختیش دەکاتەوە کە بۆ پاراستنی ئارامی سووریا ئامادەیە بۆ گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن لەگەڵ هەموو لایەنەکانی سووریا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






