
لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ یەکەمین کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریش دەڵێت، 'سوورین لەسەر بڕیارەکەمان و ناچینە پەرلەمان'.
وێنە گەورەکە: بڕیار بوو کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، یەکەمین کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام هێشتا کۆبوونەوەکە دەستی پێنەکردووە، سەرجەم لایە براوەکانی هەڵبژاردن جگە لە کۆمەڵی دادگەری بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن.
لێدوانی فەرمی: شوان ڕابەر، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەری لەسەر بڕیاری بەشداری نەکردنی لە خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان سوورە، بۆیە ئەمڕۆش بەشداری یەکەمین کۆبوونەوە ناکەین، "هەر کەسێک بەشداری کۆبوونەوەکە بکات، وەکو ئەندامی کۆمەڵی دادگەری بەشدار نابێت و ئەمەش سیاسەت و بۆچوونی کۆمەڵی دادگەری نییە".
زانیاریی زیاتر: هێرۆ عەتار، کاندیدی دەرچووی کۆمەڵی دادگەری لە بازنەی سلێمانی بایکۆتی حیزبەی شکاند و چووە نێو هۆڵی پەرلەمان، بڕیارە سوێندی یاسایی بخوات.
لەلایەکی دیکەوە: لە ڕاگەیێنراوێکدا کۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند: بڕیارماندا بە دوورخستنەوەی هێرۆ عەتار لە ڕیزەکانمان، بەهۆی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 26-10-2024، سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەر بڕیاریدا بەشداری خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان نەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






