ئاڤا نیوز
دەزگای نێودەوڵەتیی پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی، بە تۆمەتی "سووکایەتی و بێڕێزی بە هەرێمی کوردستان" سکاڵا لەسەر پێشکەشکارێکی کەناڵێکی عێراقی تۆمار دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پێشکەشکارێکی دیاری کەناڵێکی عەرەبی بە ناوی ئەحمەد مەلا تەلال، لە کاتی پێشکەشکردنی بەرنامەکەیدا لەگەڵ میوانەکانی بە گاڵتەجاڕی و پێکەنینەوە دەڵێت "هەرێمی کوردستانی پێشوو"، ئەمەش لە هەرێمی کوردستان نیگەرانی و ناڕەزایەتی لێکەوتەوە. ئەم پێشکەشکارە چەند جارێکی تریش دژی بەرژەوەندی و مافەکانی هەرێمی کوردستان قسەی کردووە.
لێدوانی فەرمی: هێڤیدار یونیس، ئەندامی دەستەی گشتی لە دەزگای نێودەوڵەتیی پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی ڕایگەیاند، لە سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی هەرێم سکاڵایان تۆمار کردووە، سکاڵاکە وەرگیراوە و چاوەڕێی وەڵامەکەی دەکەن.
هێڤیدار یونیس نیگەرانە لەوەی ئەحمەد مەلا تەلال "بێڕێزی بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان کردووە، سووکایەتی بە نەتەوەیەک کردووە کە زۆرترین قوربانی داوە و گوتوویەتی شتێک نەماوە بە ناوی قەوارەی هەرێمی کوردستان".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەنبار بۆ ئاڤا باسی پێشێلکاریییەکان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
18 کاتژمێر لەمەوپێش

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
10 تشرینی دووەم

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
10 تشرینی دووەم

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
10 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
10 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت





