بزووتنەوەی نوجەبا: ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ سەر ئەمریکا ئارامیی پێش گەردەلوولە
- ڕاپۆرت
- 2024-02-25

ئەکرەم کەعبی، ئەمینداری بزووتنەوەی نوجەبا. وێنە: میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبای نزیک لە ئێران دەڵێت، ڕاگرتنی هێرشەکان دژی هێزەکانی ئەمریکا، تاکتیکێکی کاتییە و ئارامی پێش گەردەلوولە.
کێ تاوانبارە؟
کەعبی بەبێ ئەوەی ناویان بهێنێت، هەندێک لایەن تۆمەتبار دەکات بە پێدانی زانیاری لەسەر گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران و پێگەکانیان بە هێزەکانی ئەمریکا، لەبەر ئەوە پێویست بوو دووبارە خۆیان ڕێکبخەنەوە لەپێناو پاراستنیان و گۆڕینی هەڵسوکەوتیان و تاکتیکی شەڕ و تەواو ئامادەبوونیان.
"سوپرایزمان دەبێت"
ئەمینداری نوجەبا بەڵێنی داوە، سوپرایزیان دەبێت، دەشڵێت: "ئەوەی کە ڕۆشنبیری سەربازی هەبێت تێدەگات کە چی دەڵێین، ڕژدن لەسەر ئەوەی حەشدی شەعبی پارێزراو و دووربێت لە هێرشەکانی ئەمریکا".
هێرشەکان بەردەوام دەبن
سەرەتای ئەم مانگە سەرچاوەیەک لە گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بە ئاژانسی هەواڵی عالەمی عەرەبی راگەیاند، ئەکرەم کەعبی، ئەمینداری بزووتنەوەی نوجەبا نێوەندگیری چەند سەرکردەیەکی سیاسی و دیپلۆماسی بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانیان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا ڕەتکردووەتەوە، مەرجی ئەوەی هەبووە کە خشتەیەک بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دابنرێت و شەڕی غەززەش رابگیرێت.
خامنەیی هێرشەکانی بۆ سەر ئەمریکا وەستاندووە؟
ماوەیەکە هێرش بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا وەستاوە، سەرچاوەیەکی دیکەی نزیک لە گرووپە چەکدارەکان ڕایگەیاندبوو کە بە فەرمانی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران هێرشەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا ڕاگیراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەنبار بۆ ئاڤا باسی پێشێلکاریییەکان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
18 کاتژمێر لەمەوپێش

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
10 تشرینی دووەم

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
10 تشرینی دووەم

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
10 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
10 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت





