147 کەس بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پەکەکە لە تورکیا دەستگیرکران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کانوونی یەکەم

ئۆپەراسیۆنەکە لە 30 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان کراوە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی بۆ دەستبەسەرکردنی ئەندام و لایەنگرانی پەکەکە لە 30 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان ڕێکخست و 147 گومانلێکراویان دەستگیرکرد.
چیرۆکی سەرەکی: لە ئۆپەراسیۆنی "گورز-28" کە لە شارە گەورەکانی ئیستەنبووڵ، دیاربەکر و ئەنتاڵیا و 27 پارێزگای دیکەی ڕێکخرابوو، 147 کەس بە گومانی ئەندامبوون و بەشداریکردنی لە چالاکییەکانی پەکەکە دەستبەسەرکران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەلی یەرلیکایە، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە ئێکس ڕایگەیاند: "ئەو کەسانەی ماوەی 40 ساڵە بۆسە بۆ تێکدانی برایەتیمان دادەنێن، یەکبوون و پێکەوەبوونی گەلەکەمان دەکەنە ئامانج، "گرووپە تیرۆرستییەکان" لە خاکی تورکیا هەڵدەکۆڵین و دەریان دەکەین، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر هێڵی سووری ئێمەیە".
زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی ناوخۆ، دەستگیرکراوەکان تۆمەتبارن بە گواستنەوەی پارە بۆ پەکەکە، ڕێکخستنی چالاکییەکان، بڵاوکردنەوەی هەواڵ و پڕوپاگەندەکانی پەکەکە، هاندانی گەنجان بۆ ئەندام بوون لە پەکەکە. جگە لەوە چەکی بێ مۆڵەت و ماددەی هۆشدەر لە ماڵەکانیان دۆزراوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






