
دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ
ئاڤا نیوز
داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێکی فەرمی داوای بەدواداچوون لە وەزارەتی دارایی و ئابووری دەکات دەربارەی پرۆسەی قاچاغ و کاری نایاسایی لە دەروازەی باشماخ لە سنووری پارێزگای سلێمانی و سیدییەک هاوپێچی نووسراوەکە کراوە.
وێنە گەورەکە: قاچاغ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی نایاسایی لە دەروازەکانی سنووری سلێمانی و گەرمیان، کێشەیەکی هەڵواسراوە کە بووەتە مایەی نیگەرانی بەرپرسانی باڵای عێراق و لە کۆبوونەوەکانیاندا چەند جارێک بەڕوونی ئەوەیان بە شاندی باڵای هەرێمی کوردستان گوتووە. لە ماوەی ڕابردوو چەند جارێک شاندی وەزارەتی دارایی عێراق بە تایبەت سەردانی دەروازەی باشماخیان کردووە و پەڕاوی داتا و ئامارەکانیان هەڵداوەتەوە.
نووسراوی فەرمی: داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی ئاراستەی وەزارەتی دارایی کردووە و داوای بەدواداچوون و زانیاریی لەسەر ئاڵوگۆڕی قاچاغ لە دەروازەی باشماخ کردووە، هەروەها سیدیەکی لەگەڵ نووسراوەکەدا هاوپێچ کردووە، کە لەلایەن عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان پێیان دراوە.
لەلایەکی دیکەوە: ڕێکەوتی 01-07-2024 لە بەغدا، کۆبوونەوەی هاوبەشی ژمارە 2ـی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی دەروازە سنوورییەکان کرا، لیژنەی حکومەتی فیدراڵی عێراق ڕاشکاوانە ڕایانگەیاندووە خاڵە سنوورییەکانی باشماخ و پەروێزخان بوونەتە بەڵایەکی گەورە لەسەر عێراق و سەرچاوەی هاوردەکردنی کەرەستە و ماددەی خۆراکیی خراپن بەشێوەی قاچاخ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






