ئاڤا سیناریۆکانی دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12 ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 5 کانوونی یەکەم

ئاڤا نیوز
ئەگەر بێت و حکومەتی عێراق هیچ بڕە پارەیەکی دیکە بۆ سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵ (10 و 11 و 12) نەنێرێت، واتە بۆ هەر مانگێک تەنیا 761 ملیار دینار بنێرێت، ئەوا چوار سیناریۆ هەن بۆ دابەشکردنی مووچە.
وێنە گەورەکە: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دوێنێ لە پەرلەمانی عێراق بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند، بۆ سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ، بۆ هەر مانگێک هەر 761 ملیار دینار دەنێرن. واتە ئەو کورتهێنانەی دروست دەبێت پڕناکرێتەوە. بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسەش سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سوودانی لەسەر خەتن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ مانگی 10 بڕی 761 ملیار دینار نێردراوە و 235 ملیار کورتهێنان هەیە، چونکە هەرێمی کوردستان پێویستی بە 996 ملیار دینار هەیە، بڕیارە بۆ مانگەکانی داهاتووش هەر ئەم بڕە بنێردرێت.
سیناریۆکان چین؛ حکومەتی هەرێمی کوردستان چوار سیناریۆ و ئەگەری لەبەردەمە:
یەکەم: مووچەی ئەم سێ مانگە بە لێبڕین و بەپێی ئەو پارەیەی لەبەردەستە دابەش بکرێت.
دووەم: مووچەی دوو مانگ، واتە 10 و 11 بەتەواوی دەدرێت، بۆ مانگی سێیەم کە دەکاتە مووچەی مانگی 12، لەگەڵ حکومەتی عێراق گفتوگۆ دەکرێت پارەکە بنێرێت کە ئەوکات قەبارەی کورتهێنان دەکاتە 705 ملیار دینار.
سێیەم: مووچەی دوو مانگ بەتەواوی دەدرێت و مانگێکیش بە لێبڕینەوە.
چوارەم: یان مووچەی دوو مانگ بەتەواوی دەدرێت و مووچەی مانگی سێیەم واتە مانگی 12 دەفەوتێت.
پێدراوە ڕاستەکان: لە هەموو ئەگەرکاندا حکومەتی هەرێمی هەرێمی کوردستان پێداگری دەکات حکومەتی عێراق تەواوکارییەکە بنێرێت و کورتهێنانی مووچە پڕبکاتەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستانیش تەواوی هەوڵەکانی خستووەتەگەڕ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش





