
بەشی پێشوازی زانکۆی دهۆک، وێنە: kurdpedia
ئاڤا نیوز
بۆ جاری یەکەم زانکۆی دهۆک لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە ڕێزبەندی زانکۆکانی عەرەبیدا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.
لێدوانی فەرمی: د.داود ئەترۆشى، سەرۆکی زانکۆی دهۆک، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: زانكۆكەمان لە ڕیزبەندی دەزگای Times higher education بۆ زانکۆکانی وڵاتە عەرەبییەکان، پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، ئەوەش بەهۆی ئەو پێشکەوتنانەی كە لە ماوەی ڕابردوودا بەدەستهاتوون، لەسەر ئاستی زانکۆکانی عێراقیش لە پلەی شەشەمداین، هاوکات لەسەر ئاستی زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی لە پلەی 43ـ داین.
لەلایەکی دیکەوە: زانکۆی پۆڵیتەکنیکی سلێمانی ڕایگەیاند، بۆ یەکەمجارە زانكۆكەیان دەچێتە ڕیزبەندی دەزگای Times higher education بۆ زانکۆکانی وڵاتە عەرەبییەکان، بەگوێرەی ڕیزبەندییەكە، لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان پلەی دووەمی بەدەستهێناوە، لەسەر ئاستی زانکۆ تەکنیکییەکانی عێراقیش لە پلەی چوارەمدایە، لەسەر ئاستی زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی لە پلەی 121 - 140 دایە. هەروەها زانکۆی سەڵاحەددین لە ڕیزبەندی سێیەمدایە و لە ڕیزبەندی 10یەمدایە لەسەر ئاستی عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم ڕیزبەندییە لەسەر چەند پێوەرێکی جیاواز دەکرێت کە پێکهاتوون لە، کوالێتی توێژینەوە، ڕوانگەی نێودەوڵەتی، ژینگەی توێژینەوە، شێوازی فێرکردن، کاریگەری توێژینەوەکان، سەرەڕای بەشداریکردنی زانکۆکان و پێشکەشکردنی داتا بۆ ئەم ڕانکینە، تەنها ئەو زانکۆیانە لە ڕیزبەندیدا دێن کە پێوەرەکانیان بەپێی پێویست بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






