
دیمەنی یەکێک لە شەقامەکانی غەززە کە دانیشتووانەکەی ژێر داروپەردووی باڵەخانەکان دەگەڕێن - AFP
ئاڤا نیوز
هەوڵەكان بۆ ئاگربەست بەردەوامن، بۆ ئەو مەبەستە شاندێكی ئیسرائیل لە قەتەرە، ئەمریكا دەیەوێت پێش ڕەمەزان ئاگربەست بكرێت، نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداری لە شەڕ دەدات و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیش دەڵێت پلانێكی تۆكمەیان بۆ هاوكاری خەڵك هەیە لە غەززە.
هێرشی ڕەفەح و کارەساتی مرۆیی
ئیسرائیل بەنیازە لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا هێرشەكانی بۆ سەر ناوچەی ڕەفەح دەستپێبكات نەتەوەیەكگرتووەكان هۆشداری دەدات و دەڵێت، ئەمە كارەساتێكی گەورە دروستدەكات، لەلایەكی دیكەشەوە هەوڵەكان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە كەرتی غەززە بەردەوامە، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێكی كرداری لەم بوارەدا نەنراوە.
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، لە دوو هەفتەی داهاتوودا ئەگەری هەیە هێرش بكەنە سەر ناوچەی ڕەفەح، هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە، هەنگاوێكی گرنگ و جدییان گرتووەتە بەر بۆ گەیاندنی هاوكاری بە هاووڵاتییان لە كەرتی غەززە، لەلایەكی دیكەشەوە ئەمریكا هەموو هەوڵەكانی خستوەتەگەڕ بۆ ئەوەی پێش ڕەمەزان ئاگربەست لە كەرتی غەززە ڕابگەیەنرێت، بەڵام هێشتا هیچ هەواڵێكی رژدیان نەبووە بۆ ئەم پرسە.
ژمارەكان وادەڵێن
یەك ملیۆن و 400 هەزار كەس لە ناوچەی رەفەح ئاوارەن و پێویستیان بەهاوكاری هەیە.
نزیكەی 30 هەزار كەس لە كەرتەكە كوژراون زۆربەیان منداڵ و ژنن.
لە كەرتی غەززە 576 سەربازی ئیسرائیل كوژراون.
زیاتر لە 70 هەزار كەس لە كەرتی غەززە بریندابوون.
ئابووریی ئیسرائیل بەهۆی شەڕەكەوە 1.5 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە.
ئەوەی پێشبینیکراوە
پێشبنی دەكرێت تا سەرەتای مانگی ڕەمەزان ئیسرائیل و گرووپە چەكدارەكان ئاگربەستێكی كاتی بكەن، ئەمریكا هەوڵەكانی چڕ كردووەتەوە، لە قەتەر چەندین شاندی ئیسرائیل و حەماس كۆبوونەتەوە، نەتەوە یەكگرتووەكان پێشوازی لە هەر رێككەوتن و ئاگربەستێک دەكات كە لەناوچەكە بكرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەنبار بۆ ئاڤا باسی پێشێلکاریییەکان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
18 کاتژمێر لەمەوپێش

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
10 تشرینی دووەم

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
10 تشرینی دووەم

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
10 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
10 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت





