دیوانی چاودێری دارایی عێراق: 80٪ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هەژماری بانکیان هەیە
- بزنس
- 9 کانوونی یەکەم

ژماردنی پارە لەلایەن دوو لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانەوە، وێنە؛ سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە، یەکێک لە تەوەرەکانی گفتوگۆی نێوانیان چارەسەری کێشەی مووچەی هەرێمی کوردستان بوو.
وێنە گەورەکە: عەممار سوبحی، سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق لەگەڵ عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕەشنووسی یەکەمین هەمواری یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکی لیژنەی دارایی باسی لە پێویستی پێگەیشتن و پەسەندکردنی ئەم هەموارکردنەوەیە کرد بەشێوەیەکی واقیعی و جێبەجێکردنی و کۆتاییهێنان بەو ناکۆکییەی هەیە لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کەیسی نەوت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوی فەرمی نووسینگەی سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عێراقدا هاتووە:-
ـــ پێش کەڵەکەبوونی کێشەکان، لێکتێگەیشتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی لەسەر داهاتی نەوتی و نانەوتی بکرێت.
ـــــ سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هەژماری بانکیان بۆ دروست بکرێت، کە ئێستا 80%ـیان خاوەنی هەژماری بانکین.
ـــــــ پێش کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بایۆمتری بکرێن و ژمارەی وەزیفیان هەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 27 خولەک لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
27 خولەک لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێكی دهستڕهنگینی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههولێر كاری دهستیی نمایش دهكات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنێک بۆ دۆزینەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان دروست دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە بۆ مووچە یەکلاکەرەوە دەبێت و کۆبوونەوەی گرنگ دەکرێن
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان نزیکە