ڕۆژێک دوای ڕووخانی ئەسەد، سوورییەکان لە دیمەشق بەردەوامن لە ئاهەنگگێڕان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کانوونی یەکەم
هاووڵاتییەکی سووریا لەکاتی خۆشی دەربڕیندا بەهۆی نەمانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد
ئاڤا نیوز
بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە سوورییەکان بەدڵخۆشییەوە ڕوویان لە گۆڕەپانی ئومەویدی دیمەشق کرد بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی ڕووخانی بەشار ئەسەد، دوای ئەوەی قەدەغەی هاتووچۆی شەوانە لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە هەڵگیرا.
چی ڕوویدا: ڕۆژی یەکشەممە، هێزە چەکدارەکان ڕووخاندنی بەشار ئەسەد و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیان بۆ سوریا ڕاگەیاند، دوای ئەوەی هێزەکانیان لە بەیانی ڕۆژی یەکشەممەدا چوونە ناو دیمەشق دوای هێرشێکی خێرا کە کۆتایی بە دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەد هێنا.
ئەمەش بزانە: هەر ئەو کاتە ژمارەیەک چەکداری ئۆپۆزیسیۆن لە گۆڕەپانی ئومەوی کۆبوونەوە، بەیانیش سوورییەکان هاتنە پاڵیان کە بە ئۆتۆمبێلەکانیان هاتبوون بۆ دەربڕینی خۆشی خۆیان.
لێدوانی فەرمی: ڕیم ڕەمەزان (49 ساڵ)، کە لە وەزارەتی دارایی کار دەکات، لە گۆڕەپانی ئومەویەوە قسە دەکات دەڵێت: هەستەکەمان وەسف کراو نییە، چونکە هەرگیز بە خەیاڵماندا نەدەهات ڕۆژێک لەو کابوسە ڕزگارمان بێت، چونکە ئازاری زۆرمان چەشتووە ئێمە 55 ساڵە لە وتنی وشەیەکیش دەترسین، تەنانەت لە ماڵەوەش دەنگمان دادەبەزێنین، دەڵێین دیوارەکان گوێیان هەیە.
لەلایەکی دیکەوە: عەبدول مونەعیم نەقلی (40 ساڵ) دەڵێت: هیچ ترسێک نییە، سوپاس بۆ خوا هەموو شتێک لە وڵاتدا باشە، بەڵام هیوادارین چەرخی ئابووری بەرەو پێشەوە بچێت و باش بین، دامەزراوە گشتییەکان بە قوتابخانەکانیشەوە داخران، هاوکات چەکدارانی تەحریرولشام لە دەوروبەری بانکی ناوەندی سووریا لە ناوەڕاستی پایتەخت جێگیر بوون.
لە گۆشەیەکی دیکەوە: عامر ئەلدەباس 61 ساڵ دەڵێت: سوپاس بۆ خوا شتەکان باشن ئێمە خەم و خەمۆکیمان بەجێهێشتووە ئێستا چاوەڕێی ئەوە دەکەین کە شتەکان وردە وردە باشتر بن.
ئەمەش بزانە: بانکی ناوەندی سووریا دڵنیایی دایە وەبەرهێنەران کە پارەکانیان "سەلامەتە" وردە وردە ژیان دەستی کرد بە گەڕانەوە بۆ سەر شەقامەکانی پایتەخت و هەندێک فرۆشگە دەرگاکانیان کردەوە.
پوختە: سووریا لە گۆڕانکاری ڕیشەییدایە و جیهان چاودێری دۆخەکە دەکات، جۆرێک لە هیوا و ئومێد و جۆرێک لە ڕەشبینیش هەیە، ئەمەش بەهۆی دۆخەکەوەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
ماڵپەڕی هێزێکی سەر بە یەکێتی هاک دەکرێت
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
هامڵتۆن؛ ڕێگا سەخت و دژوارەکەی کوردستان دەکرێتە جووتساید
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یانەی زاخۆ کەمپەینی "زاخۆ بەرەو جیهان" ڕادەگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






