ئاڤا نیوز
دوای پەیوەندییە بەردەوامەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لێکتێگەیشتن کراوە بۆ ناردنی کورتهێنانی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و بڕیارە چوارشەممە بنێردرێت، هەوڵەکانیش بۆ مووچەی مانگی 12 بەردەوام دەبن.
لێدوانی فەرمی: ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێری 7ـی ئاڤا ڕایگەیاند: بڕیارە ڕۆژی ڕۆژی چوارشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 758 ملیار دیناری مووچەی مانگی 11 خەرج بکات. بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچەی مانگەکانی 10 و 11، بڕی 430 ملیار دیناری دیکە دەنێردرێت و پارەی پێویست بۆ ئەو دوو مانگە لەبەردەستدا دەبێت.
بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ئەوەش دەڵێت: ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمیر 9ـی بەیانی لیستی مووچەی مانگی 12 نێردراوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق، هەر ئەمڕۆ تەیف سامی ئیمزای کردووە و بە مەبەستی وردبینی بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی ژمێرکاری و بودجەی ناردووە، لەوێش دەستکراوە بە وردبینیکردنی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی وتەکانی ڕێباز حەملان، لەم ماوەیەدا سەرۆک بارزانی بۆ چارەسەرکردنی مووچەی مۆچەخۆران بەردەوام لەسەر هێڵ بووە. هاوکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی ئەم چەند مانگە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانیش بەردوام لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەر هێڵ بووە.
کورتهێنانی مانگەکانی 10 و 11 چۆن پڕ کرایەوە؟
بریکاری وەزیری دارایی عێراق، بەمجۆرە چارەسەرکردنی گرفتی کورتهێنانی ئەو دوو مانگە باس دەکات؛ ئەم ماوەیە دووجار لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی بودجە و ژمێرکاری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کۆبووینەوە، لە بەشی نۆ و بەشی دوو لە بودجەی هەرێمی کوردستان دوو بڕە پارەمان دۆزییەوە، داوامان کرد گواستنەوەی بۆ بکرێت بۆ بەشی یەک، بەڵام لە بەشی دوو نەکرا، لە بەشی نۆ لە کەڵەکەبوونی مووچەی مووچەخۆرانی خانەنشینی 430 ملیار دینار هەبوو، ئەویش گواستنەوەی بۆ کرا.
ئەمڕۆ سوودانی چ نوسراوێکی بۆ وەزیری دارایی عێراق ناردووە؟
ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق نووسراوێکی ئاراستەی وەزیری دارایی عێراق کردووە، لەبارەی زیادەی تەرخانکردن، لە ماددەی 60 لە یاسای بوودجەی فیدڕاڵی، داوایکردووە لە بوودجەی ساڵەکانی 2023-2024-2025، وەزارەتی دارایی لە ڕووی یاساییەوە ئەو بابەتە یەکلایی بکاتەوە، ئەگەر هەرێمی کوردستان لە پشکی خۆی نەما، سەرەڕای گواستنەوە، ئەو کورتهێنانەی هەیە بۆی پڕبکەنەوە. وەڵامی ئەمە دەکەوێتە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق. ڕێباز حەملان ئەمەی وت.
کێن ئەوانەی گرفت بۆ مووچەی فەرمانبەران دروست دەکەن؟
بەوتەی بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق، جگە لەوەی پرسی مووچە لە بەغدا بە سیاسی کراوە، هەندێ لایەنی سیاسی لەناوخۆیی هەرێمی کوردستان پرسی مووچە دژی خۆمان لەناوخۆ بەکاردەهێنن و ئەمەش بووەتە گرفتێکی دیکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 خولەک لەمەوپێش
کۆنگرەی نائاسایی جەهەپە لە ئەنقەرە دەستیپێکرد
- عێراق
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ حەوت وەزیری حکومەتی عێراق لە پەرلەمان دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
13 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران بەشێکی دیکەی کۆڕنیشی زاخۆی کردەوە و هانیشتمانییان دڵخۆشن
37 خولەک لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 59 خولەک لەمەوپێش
دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی عێراق کرا
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە بۆ مووچە یەکلاکەرەوە دەبێت و کۆبوونەوەی گرنگ دەکرێن
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان نزیکە