لە بارەی خەرجکردنی پارەی گەنمی جووتیاران نووسراوێک ئاراستەی سوودانی دەکرێت
- بزنس
- 10 کانوونی یەکەم

گەنم و دیناریی عێراقی، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
شەش مانگ بەسەر پرۆسەی ڕادەستکردنی گەنم لەلایەن جووتیارانەوە بە سایلۆکان تێپەڕبووە، بەڵام 22%ـی پارەکە لای حکومەتی فیدڕاڵی ماوە کە دەبێت لەماوەی 10 ڕۆژی داهاتوو بڕیار لە خەرجکردنی بدرێت.
وێنە گەورەکە: 15 ڕۆژ ماوە بۆ تەواوبوونی ساڵی دارایی عێراق، دەبێت لەو ماوەیە بڕیاری خەرجکردنی 131 ملیار دینار وەک گوژمەی کۆتایی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بدرێت.
لێدوانی فەرمی: زۆزان کۆچەر، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "نووسراوێک ئاراستەی سوودانی دەکەین، بۆ ئەوەی لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو پارەکە خەرج بکرێت و لەوە زیاتر دوانەکەوێت."
گوتیشی، "هۆکاری دواکەوتنی پارەکە بۆ نەبوونی پارەی نەختینە لە وەزارەتی دارایی دەگەڕێتەوە، پێویستە پێش کۆتایی هاتنی ئەم مانگە پارەکە خەرج بکرێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمساڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق 700 هەزار تۆن گەنمی لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە، لە کۆی 598 ملیار دینار پارەی ڕادەستکردنەکە 467 ملیار دیناری بەچەند گوژمەیەک خەرجکردووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە