
گرافیک، بڕوا ئیبراهیم
ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز نووسراوێکی وەزارەتی دارایی لەبارەی پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە دەستکەوتووە کە تیایدا هاتووە بەغدا ڕەزامەندی داوە بڕی 430 ملیار دینار بخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو بەغدا بڕی 761 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 10 ناردووە بەهۆی هەبوونی کورتهێنان نەتوانرا دابەش بکرێت. دوای هەوڵەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەغدا بڕیاریدا بڕێک پارە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانەکە بنێرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا نیوز زانیویەتی وەسەن سەعد قاسم، بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی عێراق، نووسراوێکی ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە، ڕەزامەندی نیشانداوە بە گواستنەوەی 430 ملیار دینار بۆ سەر هەژماری وەزارەتی دارایی بۆ مووچەی مانگی 10 و 11ی فەرمانبەرانی کوردستان کە بڕیارە پارەکە سبەی بگات.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە ئاڤا نیوزی گوتووە، لیستی مووچە ئامادەکراوە و چاوەڕوانی بانکی ناوەندیی عێراقن، لەگەڵ گەیشتنی پارەکە دەستبەجێ لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە و لە چەند ڕۆژێکی کەمدا سەرجەم وەزارەت و مووچەخۆران مووچە وەردەگرن.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستە ڕوو دوای دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 لیستی مووچەی مانگی 11 بڵاو دەکەنەوە و دەست دەکەن بە دابەشکردنی مووچەکە و تاوکو کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم وەزارەتەکان مووچەکانیان وەدەگرن.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کێشەی گواستنەوەی پارە لە تەرخانکراوەکانی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە بۆ زیادکردنی بڕی تەرخانکراو بۆ مووچە چارەسەر کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم





