لە هەرێمی کوردستان کار بۆ فراوانکردنی پڕۆژەی حەوزەکانی ئاوی ژێر زەوی دەکرێت
- ژینگە
- 11 کانوونی یەکەم

دیمەنی دروستکردنی پۆندێک لە چوارچێوەی کارەکانی کابینەی نۆیەم، وێنە: حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
دوای جێبەجێکردنی پڕۆژەی پڕکردنەوەی حەوزەکانی ئاوی ژێر زەوی و کاریگەرییە ئەرێنییەکانی، بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەکانی ئاو لە وەزارەتی کشتووکاڵ دەڵێت، 'بەرنامەمان هەیە پڕۆژەکە بە سەرتاسەری بکەین'.
وێنە گەورەکە: گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەری لەسەر کەمبوونی ئاوی سەر زەوی و ژێر زەوی دروستکردووە، ئەمەش وەک مەترسییەکی جیهانی دەبینرێت، هەرێمی کوردستانیش لەم مەترسییە بەدەر نییە، بۆیە کار بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکان لە ڕێگەی پاراوکردنی ئاوی ژێر زەوی دەکات.
لێدوانی فەرمی: د.کاروان سەباح، بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەکانی ئاو لە وەزارەتی کشتووکاڵ، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە ماوەی ساڵێکدا پڕۆژەی پاراوکردنی حەوزەکانی ئاوی ژێر زەوی (ڕیچارج) لە دارەتوو، بنەسڵاوە، تارین، چیای شەکرۆکە جیێبەجێکراوە و کاریگەری باشیان هەبووە، ئەمەش هانمان دەدات بۆئەوەی پڕۆژەکە لە هەرێمی کوردستان بە سەرتاسەری بکەین.
بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەکانی ئاو گوتیشی: لە گوندی کۆڵەک پڕۆژەیەکی دیکەی پاراوکردنی ئاوی ژێر زەوی لە قۆناغی جێبەجێکردندایە و لە دوو هەفتەی داهاتوودا تەواو دەبێت، بەم جۆرەش پێنج پڕۆژەی پڕکردنەوەمان دەبێت.
کاریگەریی و لێکەوتەکانی: لە چیای شەکرۆک لە نزیک بیرەکانی چاودێری لە پڕۆژەکە، پێشتر ئاستی قوڵی بیری ئاو 13 بۆ 14 مەتر بوو، بەڵام ئێستا ئاستی هەشت بۆ نۆ مەترە، واتە ئاستی ئاوی ژێر زەوی چوار مەتر بەرزبووەتەوە.
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: ئاماژەکانی گۆڕانی کەشوهەوا بۆ داهاتوو کاریگەری لەسەر ناوچەکە و بەتایبەت کوردستان دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕۆژی 12-11-2024، نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشدارییان لە کۆنفرانسی کەشوهەوا لە باکۆ کرد، و بوونە ئەندامی چەند پلاتفۆرمێک، لەو ڕێگەیەوە داتای پێشبینییە دوور مەوداکانی کەش و هەوا بۆ ئامادەکاری و ڕووبە ڕووبوونەوەی مەترسییەکان وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 27 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






