شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی بودجە سەردانی بەغدا دەکات
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق
ئاڤا نیوز
لە عێراق هەنگاو بۆ پرسی هەموارکردنەوەی بودجەی گشتی و ساڵی دارایی 2025 دەنرێت و لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاردرا شاندێکی باڵا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو پرسە سەردانی بەغدا بکات.
وێنە گەورەکە: چەند ڕۆژێکە شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕێباز حەملان، بریکاری وەزیری دارایی عێراق لەگفتوگۆ و بەدواداچوونی بەردەوامدان تاوەکو بگەنە بنەمایەکی هاوبەش لەسەر ڕێگەگرتن لەو کێشە و گرفتانەی ساڵی 2024 کە بۆ پشکی بودجەی هەرێمی کوردستان دروستبوو، تا لە بودجەی ساڵی 2025 دووبارە نەبنەوە و گرەنتی مافە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاردرا هەفتەی داهاتوو شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ بەدواداچوونی پرسی هەموارکردنەوەی بودجەی گشتیی فیدراڵ و خشتە داراییەکانی هاوپێچی یاساکە بۆ ساڵی دارایی 2025 سەردانی بەغدا بکات.
ئەمەش بزانە: پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2025 دەچێتە پەرلەمانی عێراق و هەمواری بڕگەکانی دەکرێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان و گەرەنتیکردنی مووچەی مووچەخۆران، تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوت و سەرجەم شایستە داراییەکانی دیکە لە هەمواری بودجەی ساڵی داهاتوو زامن بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






