هەمواری بودجە بە مەبەستی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەکەوێتە ساڵی نوێ
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم

هەناردەکرنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ساڵی نوێ خوێندنەوەی دووەم بۆ هەموارکردنەوەی بوودجەی گشتیی فیدراڵی دەکرێت و دوای دەنگدانیش لەسەری ڕاستەوخۆ دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای درێژکردنەوەی مانگێک لە تەمەنی وەرزی یاسادانان، ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو پەرلەمانی عێراق کۆتایی بە خولی دووەمی یاسادانانی خۆی هێنا بەبێ ئەوەی بتوانێت هیچ کام لەم یاسانە تێپەڕێنێت کە جێگەی مشتومڕی لایەنە سیاسییەکان بوون.
پێدراوە ڕاستییەکان: بڕیاربوو لە دانیشتنی ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای بوودجەی گشتی بکرێت، کە خاڵێکی تایبەت بوو بە تێچووی وەبەرهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی عێراق تایبەت بۆ ئاڤا میدیا گوتی: "بە دووری دەزانم لەنێو پشووی وەرزی یاسادانان دانیشتنێک بۆ هەمواری بودجەی گشتیی بکرێت". هاوکات و ڕاشیگەیاند: لە 10-1-2025 یەکەم دانیشتنی پەرلەمان دەستپێدەکاتەوە خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای بوودجەی گشتی دەکرێت، دوای دەنگدانیش لەسەر یاساکە ڕاستەوخۆ دەست بە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: خەلیل دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕایگەیاند: هەندێک ڕێککار لەنێوان لیژنەی دارایی پەرلەمان و وەزارەتی دارایی عێراق ماوە تەواو بکرێت، بەر لە دەستپێکردنەوەی دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر هەموارەکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاردرا شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەفتەی داهاتوودا، بۆ بەدواداچوونی پرسی هەموارکردنەوەی بوودجەی گشتیی فیدراڵ و خشتە داراییەکانی هاوپێچی یاساکە بۆ ساڵی دارایی 2025 ، سەردانی بەغدا بکات.
لە گۆشەیەکی دیکە: پێشتر کەمال محەممەد، وەزیری کارەبا و سامانە سرووشتییەکان بەوەکالەت بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندبوو، پێشبینی دەکەین تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ ڕێککارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان تەواوبن و سەرەتای سالێ نوێ دەست بە پرۆسەکە بکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 22 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش






