ئاڤا نیوز
بڕیارە لە هەفتەکانی ئایندە دامەزراوەی JOBS.KRD لە پێشانگایەکدا سەدان دەرفەتی کار پێشکەش بە گەنجان و ئەوانە بکات کە خوازیاری دەستکەوتنی کارن.
وێنە گەورەکە: بۆ یەکەمجارە لە هەرێمی کوردستان، لە کابینەی نۆیەمدا لەڕێگەی پۆرتاڵێکەوە دەرفەتی کار بۆ دەرچووانی زانکۆ و ئەوانە دەڕەخسێندرێت کە خوازیاری دەستخستنی دەرفەتی کارن.
زانیاری بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی، بڕیارە ڕۆژی 21-12-2024 لە هۆتێل ڕۆتانای هەولێر بە بەشداری زیاتر لە 40 کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی، دامەزراوەی JOBS.KRD زیاتر لە 400 دەرفەتی کار ببەخشێت بە گەنجان، هەموو کەسێک دەتوانێت سەردانی پێشانگاکە بکات.
زانیاریی زیاتر: ئەوانەی دەیانەوێت کاریان دەستبکەوێت لە پێشانگاکە تیمی JOBS.KRD فۆرمیان بۆ پڕدەکەنەوە، ئەو کارانەش ڕادەگەیێنرێت کە کۆمپانیاکان پێویستیانە. کارەکان بریتی دەبن لە مارکێتینگ، کارگێڕی، فڕۆکەوانی، پیشەسازی و نەوت و چەندین بواری جیاوازی دیکە.
بۆچی گرنگە: ڕەخساندنی ئەو ژمارە زۆرەی دەرفەتی کار تەنیا بۆ دەرچووانی زانکۆ نییە، بەڵکو بۆ ئەو قوتابیانەشە کە قۆناغی چوارەمی زانکۆن و دەیانەوێت دوای تەواوکردنی خوێندن کاریان دەستبکەوێت.
باکگراوند: دامەزراوەی JOBS.KRD ڕۆژی 10-1-2024 ڕاگەیێنرا، لەو کاتەوە تا ئێستا زیاتر لە 800 دەرفەتی کاری ڕەخساندووە، 2-9-2024 دامەزراوەکە یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان واژۆ کرد لەپێناو زیادکردنی دەستی کاری ناوخۆیی، ئەمەش دوای ئەوە هات کە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا پێویستە لە 75%ـی کارمەندانی کەرتی تایبەت هاونیشتمانی نێوخۆ بن نەک خەڵکی بیانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






