
گرافیک، ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ چەکی کۆتا بڕە پارەی شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2024 خرایەسەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و بڕیارە لەماوەی چەند ڕۆژێکدا ڕێکارە كارگێڕییەكان تەواودەکرێت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ئەمساڵ بڕی 598 ملیار دینار لەلایەن حكومەتی فیدڕاڵییەوە وەك شایستەی دارایی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دیاریكرا، لەماوەی ڕابردووشدا بە چەند گوژمەیەک پارە نێردراوە، ئەوەی ئەمڕۆ گەیشت دوایین گوژمە بوو.
لێدوانی فەرمی: محەممەد حەنون، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق تایبەت بە ئاڤای ڕایگەیاند، دوای هەوڵ و كۆششی وەزارەتی بازرگانی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق، توانرا دواهەمین بڕە پارەی شایستەكانی جووتیارانی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی نەینەوا و كەركووك خەرج بكرێت کە بڕکەی 125 ملیار و 852 ملیۆن و 997 هەزار بوو، جووتیاران ئێستا دەتوانن سەردانی فەرمانگە بازرگانییەكان بكەن لە پارێزگاكان بۆ وەرگرتنی چەكی بانكی بۆ خەرجكردنی شایستە داراییەكانیان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕە پارەی ماوە لە شایستەی جووتیاران بەگوێرەی پارێزگاكان بەمشێوەیە:
بڕی 47 ملیار و 642 ملیۆن و 421 هەزار بۆ جووتیارانی پارێزگای سلێمانیە.
بڕی 44 ملیار و 45 ملیۆن و 43 هەزار بۆ جووتیارانی پارێزگای هەولێرە.
بڕی 34 ملیار و 165 ملیۆن و 553 هەزار بۆ جووتیارانی پارێزگای دهۆكە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 27 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






