
دیناری عێراقی، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
بڕیارە لە سنووری پەروەردەی سلێمانیی وەک یەکەم سنووری پەروەردە لە هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ بکرێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دەکرێت و بانکی نیشتمانی سلێمانی مامۆستایان ئاگادار دەکاتەوە، هاوکات دوای سلێمانی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەولێر و دهۆک دابەش دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بە ئاڤای ڕاگەیاند: بانکی نیشتمانیی لە سلێمانی ئاگاداری کردووینەتەوە بەوەی شایستە داراییەکانی مانگەکانی حەوت و هەشتمان وەربگرین کە بڕی 400 هەزار دینارە.
زانیاریی زیاتر: ئاڤا میدیا زانیوویەتی بۆ هەردوو مانگەکانی تەممووز و ئابی پشووی هاوین، مامۆستایانی وانەبێژ کە دوای بڕیارەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئێستا بوونەتە گرێبەست، بڕی 200 هەزار دیناریان هەبووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە بڕیاری سەرۆکوەزیران، مانگی ئابی ئەمساڵ نزیكەی 40 هەزار مامۆستای وانەبێژ لە وەزارەتی پەروەردە کرانە گرێبەست.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






