ئاڤا نیوز
شاندی هەرێمی کوردستان دوای سەردانی ڕۆژی ڕابردوویان بۆ بەغدا گەڕانەوە کوردستان، بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی 10 ڕابگەیێنێت و لەماوەی چەند ڕۆژێکدا دابەشی دەکرێت.
وێنە گەورەکە: نۆ ڕۆژ ماوە بۆ داخستنی هەژماری دارایی ساڵ لە عێراق، هەوڵەکان بۆ ئەوەن پێش ئەو وادەیە مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2024ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان گەرەنتی بکرێت. بۆ ئەو مەبەستەش دوێنێ شاندێکی هەرێم لە بەغدا بوون لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی دارایی کۆبوونەوە و لێکتێگەیشتنی ئەرێنیان هەبوو.
زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ئاڤا میدیا لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان وەریگرتووە، ئەمڕۆ دووشەممە لیستی مووچەی مانگی 10 بڵاودەکرێتەوە و سبەی سێشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و لەچەند ڕۆژێکدا تەواو دەبێت.
ئەمەش بزانە: لە کۆبوونەوەی نێوان شاندی هەولێر و بەغدا بڕیار دراوە، لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بۆ چارەسەرکرنی گرفتە تەکنیکییەکان پێکبهێنرێت و تیمێکی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ سەردانی کوردستان بکەن بۆ چارەسەری بەشێک لە گرفتە تەکنیکییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش






