عەتوان عەتوانی: حکومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوی باشی ناوە بۆ یەکخستنی کاری دەروازە سنوورییەکان
- بزنس
- 16 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوی گەورە و باشی ناوە بۆ یەکخستنی کاری دەروازە سنوورییەکان.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق چەند دۆسیەیێکی هەڵپەسێردراویان لەنێواندا هەیە، یەکێک لەو دۆسیانە داهاتی نانەوتی و بەڕێوەبەردنی کاروباری دەروازە سنوورییەکان و پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستانە.
لێدوانی فەرمی: عەتوان عەتوانی ڕایگەیاند: هانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدەین داهاتی نانەوتی زیاتر بکات، دەبێ بەغداش هەمان کار بکات. دەشڵێت بۆ ئەم پرسە لەماوەکانی ڕابردوودا سەردانی هەولێرمان کرد و گفتووگۆی باش لەنێوان هەولێر و بەغدا هەبووە.
لەبارەی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستانیش، عەتوانی دەڵێت، ئەم پرسە لەڕێگەی هەموارکردنەوەی یاسای بودجەوە چارەسەر دەکەین و بۆ ئەوەش لەگەڵ وەزارەتی نەوت کۆبووینەتەوە.
هاوکات، ڕادەستکردنی داهاتی نانەوتی کوردستانیش بە بەغدا، دەڵێت: هەولێر و بەغدا لێکنزیکن، هەروەها لەبابەتی پێناسی گومرگی و یەکخستنی دەروازەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوی گەورەی ناوە و ئینکاری ناکرێت.
باکگراوند: پێشتر حکومەتی عێراق بەپێی یاسای ژمارە 30ی ساڵی 2016 داوای ڕادەستکردنی بەڕێوەبردنی دەروازە سنوورییەکانی دەکرد، بەڵام هەرێمی کوردستان داوای هەموارکردنی یاساکەی لە حکومەتی عێراق کرد. یاساکە باس لەوە دەکات دەروازەکان لەڕووی کارگێڕی و ئەمنییەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەڕێوەببرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە