
ژمارەیەک فەرمانبەر لەبەردەم یەکێک لە ئامێری ATMی هەژماری من ، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئەمرۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەکرێت و بەشێکی مووچەخۆران بەشێوازی دیجیتاڵی و لە ڕێگەی هەژماری من مووچەکانیان وەردەگرن.
وێنە گەورەکە: هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە پتەوکردنی ژێرخانی بە دیجتاڵیکردنی خۆی بە ئامانجی هێنانەکایەی ئاسانکاریی زیاتر بۆ هاووڵاتییانی، لەو چوارچێوەیەشدا حکومەتی هەرێم دەیەوێت سەرجەم مووچەخۆران لە ڕێگەی هەژماری منەوە مووچەکانیان وەربگرن.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە تیمی هەژماری من بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەریمی کوردستان، 191 هەزار و 300 مووچەخۆر لەڕێگەی هەژماری من مووچەکانیان وەردەگرن.
زانیاریی زیاتر: بەپێی دوایین داتای تیمی هەژماری من، 156 هەزار فەرمانبەری مەدەنی، 35 هەزار و 300 پێشمەرگە لەڕێگەی هەژمارەکەوە مووچەکانیان وەردەگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیاتر لە 300 ئامێری ATM لە 100 شوێنی جیاواز لە هەرێمی کوردستان دانراون، هاوکات زیاتر لە 700 هەزار فەرمانبەر خۆیان لە نێو پرۆژەکە تۆمارکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 خولەک لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






