
یەکێک لە کارگەکانی ڕیسایکلینی خۆڵ و خاشاک لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
شارەوانی هەولێر لێکۆڵینەوە بۆ دامەزراندنی کارگەیەکی ڕیسایکلینی خۆڵ و خاشاک دەکات، ئێستا دەرخستەی بوونیادنانی کارگەکە لە جێبەجێکردندایە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژانە لە ڕێگەی شەش کۆمپانیانەوە دوو هەزار تۆن زبڵ و خاشاک لە سنووری شارەوانییەکانی هەولێر کۆدەکرێتەوە، کە تێچووی مانگانەی یەک ملیار و 400 ملیۆن دینارە، کارگەی ڕیسایکلین یارمەتیدەر دەبێت بۆ پاککردنەوەی ژینگە و دووبارە بەکارهێنانەوەی شتومەکە بەکارهێنراوەکان.
لێدوانی فەرمی: کارزان هادی، بەڕێوەبەری شارەوانیی هەولێر بە ئاڤای گوت: "ڕووبەرێک لە کانی قرژاڵە دابینکراوە بۆ ئەوەی کارگەی ڕیسایکلینی لەسەر بوونیادبنرێت، ئێستا کار لەسەر ئامادەکردنی دەرخستەی پڕۆژەکە دەکرێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیاتر لە هەزار ژینگەپارێز لە شەش کۆمپانیا بەشێوەی 24 کاتژمێر زبڵ و خاشاک لە سنووری پارێزگای هەولێر کۆدەکەنەوە، دواتر لە کانی قرژاڵە ژێرخاک دەکرێت.
بۆچی گرنگە: لە کارگەی ڕیسایکلین زبڵ و خاشاک بە سێ شێواز مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، بەشێکی دەسووتێنرێت و وزەی لێ بەرهەم دەهێنرێت، بەشێکی جیادەکرێتەوە بۆ دووبارە بەکارهێنانەوە و بەشی سێیەم ئەو زبڵ و خاشاکەی کەڵکی بەکارهێنانەوەی نییە ژێرخاک دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
12 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 8 تشرینی دووەم
شێخ دارا: بارانی بەخوڕ دەبارێت






