وەزیری دارایی: لە هەفتەیەکدا سەرجەم داواکارییەکانی بەغدا لەبارەی مووچە جێبەجێ دەکەین
- بزنس
- 17 کانوونی یەکەم

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی شاندی وەزارەتی دارایی عێراق و ئاوات شێخ جەناب، سەرچاوە: پەیجی وەزارەتی دارایی
وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بەڕێوبەرایەتی گشتیی ژمێرکاری و گەنجینەکان و سەرجەم یەکە ژمێریارییەکان ڕاسپێردراون لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا سەرجەم گرفتەكانی مووچە چارەسەر بكەن.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی سێشەممە 17-12-2024 ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی عێراق کە ماوەی دوو ڕۆژە بە سەردانێکی فەرمی لە هەرێمی کوردستانن، كۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێكی وەزارەتی دارایی، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی بە شاندەكەی ڕاگەیاند: لەپێناو چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە تەکنیکییەکانی تایبەت بە مووچە و جێبەجێکردنی داواکارییە نوێیەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر ڕێکخستنەوەی ڕاپۆرتەکانی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاری و گەنجینەکان و سەرجەم یەکە ژمێریاریەکان ڕاسپێردراون لە ماوەی کەمتر لەهەفتەیەکدا سەرجەم کارەکان تەواو بکەن.
لەلایەكی دیكەوە: لە دیدارەكەیان لەگەڵ وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان، تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی عێراق ڕایانگەیاند: وەک یەک تیم لەگەڵ بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی کار دەکەن بۆ ئەوەی لەو ماوەی بۆیان دیاریکراوە کارەکان بەسەرکەوتوویی تەواو بکەن.
باكگراوند: ڕۆژی 15-12-2024شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق لە بەغدا كۆبوونەوە، لەسەر ڕاسپاردەی تەیف سامی ڕۆژی 16-12-2024 شاندێكی تەكنیكی بەغدا گەیشتە هەولێر و سێ ڕۆژە چەندین كۆبوونەوەیان لەگەڵ ژمارەیەك بەڕێوەبەرایەتیی و بەشی وەزارەتی داراییی و ئابووریی هەرێمی كوردستان ئەنجامداوە، شاندەكەی بەغدا سەرقاڵی تاوتوێکردنی چەند کێشەیەکی تەکنیکین لە بواری بودجە و مووچە، بڕیاریشە ماوەی هەفتەیەك لە هەرێمی كوردستان بمێننەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






