
ژمارەیەک هاونیشتمانی کە لە ڕێگەی ئامێرەکانی ئەی تی ئێم مووچەکانیان وەردەگرن
ئاڤا نیوز
گۆڕانکاریی لە لیستی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران کرا و هەندێک فەرمانگە دابەشکردنی مووچەکانیان پێش خرا، ئەمڕۆش لە ڕێگەی ئامێرەكانی ئەی تی ئێم مووچەکانیان وەردەگرن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەكان كە لە تیمی پرۆژەی (هەژماری من)ـەوە دەست ئاڤاوە کەوتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە 18-12-2024 مووچەی بەشێک لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە شێوازی دیجیتاڵی لە ڕێگەی كارت و ئامێرەكانی ڕاكێشانی پارەوە لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: لە خشتەی وەزارەتی دارایی هەندێک فەرمانگەی وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی داد، وەزارەتی ئەوقاف و هێزەکانی پۆلیس بڕیاربوو ڕۆژی شەممە 2024-12-21 دابەش بکرێت، بەڵام ئەمڕۆ بە کورتەنامەیەک ئاگادارداردەکرێتەوە، تاوەکو لەڕێگەی هەژماری بانکیەوە مووچەكانیان وەربگرن، هاوکات وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیار بوو دووشەممەی داهاتوو 23-12-2024، مووچە وەربگرن، دابەشکردنە بۆ ئەمڕۆ پێشخرا و دەتوانن مووچەکانیان لە ڕێگەی ئامێرەکان ڕابکێشن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ مووچەی مانگی 10ـی 2024، زیاتر لە 191 هەزار مووچەخۆر و فەرمانبەر، مووچەکانیان لە ڕێگەی (هەژماری من)ـەوە وەردەگرن.
باکگراوند: ڕۆژی دووشەممە 16-12-2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕاگەیێنراوێكدا، خشتەی مووچەی مانگی 10ـی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەشدا، ڕۆژی سێشەممە 2024-12-17 دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت و تاوەکو ڕۆژی دووشەممە 23-12-2024 مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






