سێ پۆندی دیكە و دارستانێكی سرووشتی لە هەرێمی كوردستان دروست دەكرێن
- ژینگە
- 19 کانوونی یەکەم

سێ پۆندی دیکە لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێن
ئاڤا نیوز
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێكخراوی خۆراكی جیهانیی WFP، ژمارەیەک پڕۆژە جێبەجێ دەکات، لەو چوارچێوەیەشدا سێ پۆندی دیکە و دارستانێکی سروشتی دروست دەکرێت.
وێنە گەورەكە: یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لەنێوان وەزارەتی كشتوكاڵ و ڕێكخراوی خۆراكی جیهانی هەیە، ڕاسپاردەکانی یاداشتەكە لە چوارچێوەی پێشخستنی سێکتەری کشتوکاڵ و ئاودێری و چۆنیەتی بەهێزکردنی ژێرخانی ئاسایشی خۆراک و خێراکردنی پڕۆگرام و بەرنامەکانی کەمکردنەوەی کاریگەری و مەترسییەکانی گۆرانکاریی کەشوهەوا لە هەرێمی کوردستانن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵ، لە هەرێمی كوردستان دارستانێكی دەستكرد لەسەر ڕووبەری 1200 دۆنم زەوی لەچوارچێوەی پڕۆژەكانی سێكتەری باخداری بە هاوبەشیی نێوان وەزارەتەكە و ڕێكخراوی خۆراكی جیهانی جێبەجێ دەكرێت.
زانیاریی زیاتر: هەردوولا سەرقاڵی گفتوگۆن بۆ دروستكردنی سێ پۆندی ستراتیژی لە سێ ناوچەی جیاوازی هەرێمی كوردستان، ئێستا لە قۆناغی دەستنیشانكردنی شوێنی پۆندەكانن، هاوكات بەپێی یاداشتی نێوانیان، ئەو پۆندانەشی كە زۆر پێویست و گرنگن نۆژەندەكرێنەوە و چاكسازییان تێدا دەكرێت، ئەمەش لەچوارچێوەی پڕۆژەی پۆندسازی و هەرەوەزی و پاڵپشتی جووتیاران.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی كشتوكاڵ و ڕێكخراوی WFP كار دەكەن بۆ چارەسەرکردنی گرفتی ئاوی قورسی سنووری بازیان لە سلێمانی، هەروەها چارەسەرکردن و چاکسازیکردنی ئاوی بەنداوی دێوانە و کاراکردنی وێستگەکانی کەشناسی و ڕاهێنانی ستافی کادیران و فەرمانبەرانی تایبەت بە بەکارهێنانی وێستگەکان.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






