لیژنە هاوبەشەکەی کوردستان و عێراق دوایین ڕاپۆرتیان لەبارەی لیستی مووچەی مانگی 12 ئامادە دەکەن
- بزنس
- 19 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
هەفتەی داهاتوو دوایین ڕاپۆرت لەبارەی لیستی مووچەی مانگی 12 ئامادە دەکرێت و شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بۆ وڵامدانەوەی سەرجەم پرسیار و تێبینییەکان دەچێتە بەغدا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: یەکشەممەی داهاتوو لیژنە هاوبەشەکەی کوردستان و عێراق دوایین ڕاپۆرت لەبارەی لیستی مووچەی مانگی 12 ئامادە دەکەن و وەڵامی سەرجەم سەرنج و تێبینییەکان دەدەنەوە ئەگەر تێیدا بێت، دواتر شاندەکەی بەغدا دەگەڕێتەوە و شاندێکی تەکنیکی هەرێمی کوردستانیش هاوشانی شاندەکەی حکومەتی فیدراڵ دەچێتە بەغدا.
زانیاریی زیاتر: دوای وەڵامدانەوەی سەرنج و پرسیارەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاپۆرتەکەدا و ڕەزامەندی تەیف سامی، هەفتەی داهاتوو پارەی مووچەی مانگی 12 خەرج دەکرێت، بەڵام نازانرێ بڕەکەی چەندە، پێشتر حکومەتی عێراق بڕیاری دابوو هاوشێوەی مانگی 10بڕی 761 ملیار دینار بنێردریت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەبارەی ناردنی 430 ملیاری تەواوکاری مووچەی مانگی 11 تاوەکو ئێستا دیار نییە بەغدا کەی ئەو گوژمە تەواوکارییە دەنێرێت، بۆیە تاوەکو ئێستا دیارنییە کەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
تۆمەتبارێک کە لە بەغدا دزی کردووە لە هەولێر دەستگیر دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئێران پێدانی ئاو بە دانیشتووانی تاران کەمدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
7 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
8 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێک بۆ خەرجكردنی مووچەی مانگی نۆ دەچێتە بەغدا
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگی نۆی نەنارد





