
یەکێک لە پاڵاوگە نایاساییەکانی سنووری هەولێر، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
هەڵمەتی داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان بەردەوامی هەیە و فەرمانگەی ژینگەی هەولێر دەڵێت؛ تەنیا لە دوو ناوچەی پارێزگای هەولێر زیاتر لە 50 پاڵاوگە داخراون.
وێنە گەورەکە: چوار مانگ دەبێت، لیژنەیەک لە فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، پۆلیسی قایمقامیەت، ئاسایش و ناحیەی گوێڕ پێکهاتووە بۆ داخستنی ئەو پاڵاوگانەی بە نایاسایی کاردەکەن و بوونەتە هۆکاری پیسبوونی ژینگەی هەولێر.
لێدوانی فەرمی: دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بۆ ئاڤا میدیا دەڵێت: تا کۆتایی ئەم هەفتەیە 51 پاڵاوگەی نایاسایی لە سنووری قەزای قوشتەپە و گوێڕ داخراون، بڕیاری داخستنیان یەکجارییە و نابێت ئەو جۆرە پاڵاوگانە هەبن. ئەو دووکەڵ و تەمەی لە ئاسمانی هەولێر هەیە تەنیا هی پاڵاوگەکان نییە، بەڵکو ئۆتۆمبێل و مۆلیدەکانیش هۆکارێکی کاریگەرن.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، لەبارەی داخستنی ئەو کارگانەی پابەندی ڕێنماییە ژینگەییەکان نابن دەڵێت: هەر کارگەیەک یان شوێنێک دووکەڵی هەبێت، یەکەمجار هۆشداری پێ دەدەین، دواتر سزای پێبژاردنی بۆ دەکرێت، هەنگاوی دواتر داوای یاسایی لەسەر تۆمار دەکەین. هەفتەی ڕابردوو داوای یاساییمان لەسەر کارگەیەکی شیش لە ڕێگای مەخموور تۆمار کرد، بەهۆی ئەوەی لە ساڵی 2023 سزای پێبژاردنمان دابوو، بەڵام دووکەڵێکی زۆری بڵاودەکردەوە و سیستمی پێشکەوتووی فلتەری هەوای دانەنابوو.
بۆچی گرنگە: لەماوەی ڕابردوودا ئاستی پیسی هەوای هەولێر ژمارەیەکی بەرزی تۆمارکردووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکارەکانی چارەسەرکردنی ئەو گرفتەی دەستپێکردووە، بڕياری داخستنی پاڵاوگەکان و پڕۆژەی ڕووناکی بۆ کارەبای 24 کاتژمێری لە پێناو کوژاندنەوەی مۆلیدەکان دوو هەنگاوی دیاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سێ مانگدا لە سلێمانی زیاتر لە 90 ماسیگر دەستگیر کراون