
ئاڤا نیوز
دوای پێنج مانگ لە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، لە بەنزینخانەکانی هەولێر نرخی هەر لیترێک بەنزین 50 دینار دابەزیوە و ئێستا لەنێوان 850 بۆ 870 دینارە. هاوکات لە دهۆکیش زیاتر دابەزیوە.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ڕۆژێکە نرخی بەنزینی نۆرماڵ کە زۆرترین خواستی شوفێرانی لەسەرە، لە بەنزینخانەکانی هەولێر بۆ هەر لیترێک 50 دینار دابەزیوە، ئەمەش بەهۆی کارئاسانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە بۆ کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی بەنزینی کردووە. هاوکات لە پارێزگای دهۆکیش نرخی بەنزین زیاتر دابەزیوە و ئێستا هەر لیترێک بە 860 بۆ 850 دینارە، بەڵام لە سلێمانی نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ بە 930 بۆ 950 دینارە و دانەبەزیوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەنزینی هاوردەکراو پێویستە بە پێی کوالیتی پەسندکراوی لیژنەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بێت، دوای بەدواداچوونی حکومەت نرخەکە کەمکراوەتەوە، بڕیارە لە سەرەتای ساڵی 2025 حکومەتی عێراقیش دەست بکاتەوە بە ناردنی بەنزینی حکومی بۆ هەرێمی کوردستان، ئەوکاتە نرخی بەنزینی نۆماڵ زیاتر دادەبەزێت.
لێدوانی فەرمی: سیروان عەبدوڵڵا، سهرۆكى ئهنجومهنى بهنزینخانهكانى ههولێر بە ئاڤا نیوزی گوت، "نرخی هەر لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لەنێوان 850 بۆ 870 دینارە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان بەنزینی حکومی بە نرخی پاڵپشتیکراو، هەر لیترێک بە 750 دینار لە هەولێر و دهۆک، لە سلێمانیش بە 800 دینار بۆ ژمارەیەک بەنزینخانە دابین دەکات و نابێت هیچ بەنزینخانەیەک لە سەرووی ئەو نرخە بیفرۆشێت.
باکگراوند: کۆتایی مانگی 10ی ئەمساڵ شاندێکی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراق بە ئامادەبوونی لیژنەی نەوت و وزەی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە، بڕیاردرا کار لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی بەنزینی 690 دینارییەکە بۆ هەرێمی کوردستان بکرێتەوە، کە لە مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو وەستاوە، ڕێکارەکانی دەستپێکردنەوەی بەنزینەکە بەهۆی پشووەکانی سەری ساڵ دەکەوێتە ساڵی نوێ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






