
کێڵگەیەکی نەوتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک کۆمپانیای نێودەوڵەتیی نەوت کە لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن، سکاڵایەکیان لە دادگای کەرخ دژی حکومەتی عێراق بردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پێگەی عێراق ئۆیل بڵاویکردەوە، کۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەکان کە لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کار دەکەن، لە دادگای کەرخ سکاڵایەکیان لە حکومەتی عێراق بردووەتەوە، کە بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی کۆمپانیاکان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆماریان کردبوو.
بۆچی گرنگە؟ پێگەکە ئەو بردنەوەیەی بە "سەرکەوتنێکی گەورەی کۆمپانیاکان" بەرامبەر وەزارەتی نەوتی حکومەتی عێراق وەسف کردووە، بەهۆی ئەوەی پێشتر وەزارەتەکە چەندین گرێبەستی کۆمپانیاکانی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبیانووی چوونی پارەیەکی زۆری داهاتی نەوتی هەرێم بۆ کۆمپانیاکان هەڵوەشاندبووەوە.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: پێگەی عێراق ئۆیل دەشڵێت: پێدەچێت ئەو بردنەوەیە کۆتایی بە هەڵمەتە یاساییەکەی حکومەتی عێراق دژ بە کۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەکان کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، بهێنێت.
زانیاریی زیاتر: ئەو کۆمپانیانەی سکاڵایان تۆمارکردبوو بریتی بوون لە ئەداکس، دانا گاز، دی ئێن ئۆ، گازپرۆم نێفت، جێنێل ئینێرجی، گالف کیستۆن، ئێچ کەی ئێن ئینێرجی، شاماران، و وێستەرن زاگرۆس.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
دڵشاد هیرانی: لە هەرێمی کوردستان هیچ تیشکدانەوەیەک تۆمار نەکراوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو ژەنەراڵە بناسە کە ترەمپ لەدوای هێرشەکەی سەر ئێران دەستخۆشی لێ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی ئابووری: دەبێت عێراق خۆی بۆ ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز ئامادە بکات