عێراق لە پێدانی دۆلار بە گەشتیاران جیاکاری لەگەڵ خەڵکی کوردستان دەکات
- بزنس
- 22 کانوونی یەکەم

دۆلاری ئەمریکی و دیماری عێراقی. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
لە فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی فرۆشتنی دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندیی عێراق بە گەشتیاران دەستپێکردووەتەوە، بەڵام بە ژمارەیەکی کەمیی گەشتیاران دەدرێت و ژمارەکەش دیاریکراوە، ئەمەش بە گەندەڵی و جیاکاری بەرامبەر خەڵکی کوردستان دادەنرێت لەکاتێکدا لە عێراق بە سەرجەم گەشتیاران دەدرێت.
وێنە گەورەکە: دوای ساڵێک و سێ مانگ لە وەستانی، ماوەی 40 ڕۆژە پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی دەستیپێکردووەتەوە، گەشتیاران لەکاتی گەشتکردندا دەتوانن تاوەکو سێ هەزار دۆلار '30 وەرەقە' بە نرخی فەرمی لە بانکێکی چوارچێوەی بانکی ناوەندی وەربگرێت، واتە گەشتیاران 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دەکڕن.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد وشیار، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی هەولێر بە ئاڤای گوت، "ڕۆژانە 40 بۆ 50 گەشتیار لە فڕۆکەخانەی هەولێر دۆلار بە نرخی فەرمی دەکڕن، کەمیی ڕێژەکەش بەراورد بە پارێزگاکانی عێراق بۆ ئەو پشکە دەگەڕێتەوە کە لەلایەن بانکی ناوەندی بۆ بانکی TBI دیاریکراوە".
لەلایەکی دیکەوە: لە فڕۆکەخانەی سلێمانیش هاوشێوەی هەولێر، دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران دەدرێت و ڕۆژانە لە 50 کەس تێپەڕ ناکات. بەڵام لە پارێزگاکانی عێراق بە سەرجەم گەشتیاران دەدرێت و هەر گەشتیارێک ڤیزا و پێداویستییەکانی تەواو بێت پێی دەدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارەکە وڵاتی ئێران ناگرێتەوە، واتا ئەو گەشتیارانەی سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن ناتوانن لێی سوودمەند بن. هەر گەشتیارێکیش دەتوانێت مانگانە تەنیا یەکجار دۆلار بە نرخی فەرمی وەربگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک ئافرەتی پێشمەرگە پێشانگەیەکی وێنەییان بۆ کرایەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ئەوقاف ئامادەکاری بۆ پرۆسەی حەج دەستپێدەکات
- بیروڕا
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دیدو تێڕوانینی مەسرور بارزانی لە ئیدارەدانی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشەوا هەورامانی بۆ ئاڤا: ڕێككەوتنی سێقۆڵی هەناردەكردنەوەی نەوت واژۆ دەكرێت
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی بڕیاری دا بە لێخۆشبوونی 15%ـی قەرز و پێشینەکان
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆسیەی سەرجەم خانەنشینانی مەدەنی نوێ کۆتایی هات
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی دەوڵەت: پێشنیازەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستوورە