وەزیری دەرەوەی عێراق: نابێت دەرفەت بە تیرۆر بدرێت دۆخی سووریا بقۆزێتەوە
- عێراق
- 22 کانوونی یەکەم

فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایدەگەیێنێت، نابێت دەرفەت بە تیرۆر بدرێت دۆخی ئێستای سووریا بقۆزێتەوە و داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات پشتیوانی گەلی سووریا بکات.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ڕۆژێكە جوڵەیەکی دیپلۆماسی وڵاتانی ڕۆژئاوا بەرەو عێراق دەبینرێت، بەجۆرێک لە دوو ڕۆژدا وەزیرانی بەرگریی ئیتاڵیا و هۆڵەندا سەردانی بەغدایان کردووە، هاوکات وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا سەردانی هەرێمی کوردستانیشی کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویکردەوە، فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە لە بەغدا پێشوازی لە رۆبن بریکلمانس، وەزیری بەرگریی هۆڵەندا کردووە، لە کۆبوونەوەکەشدا هەماهەنگی لە بوارەکانی سەربازیی و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تاوتوێ کراون، هەردوولا جەختیشیان کردووەتەوە لەسەر ئەوەی نابێت دەرفەت بە تیرۆر بدرێت دۆخی ئێستای سووریا بقۆزێتەوە.
زانیاریی زیاتر: فوئاد حوسێن ئەوەشی خستووەتەڕوو، گرنگە هەماهەنگی لەنێوان وڵاتان هەبێت و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش ڕۆڵێکی کارا بۆ پشتیوانی سووریا بگێڕێت، کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا ڕووبەڕووی نەهامەتی زۆر بووەنەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






