
گوژمەیەک لە دیناری عێراقی، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
دووەم مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت و بەشێکیان لەماوەی سێ ڕۆژدا شایستەی دارایی دوو مانگی ئەمساڵ و مووچەی مانگی 10 وەردەگرن.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی لیستی مووچەی مانگی 10 ڕۆژی شەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە خەرجکرا، بەڵام مامۆستایانی گرێبەست بەهۆی کورتهێنانەوە مووچەکانیان وەرنەگرت و بڕیارە لەم هەفتەیە دابەش بکرێت.
لێدوانی فەرمی: کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە ئاڤای ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە شایستەی دارایی مانگی 7 و 8 ـی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت و وەزارەتی دارایی پێی ڕاگەیاندووین لە هەوڵداین ڕۆژی سێشەممە یاخود هەر لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی 10ی مامۆستایانی گرێبەست دابەش بکرێت."
ئەمەش بزانە: هەفتەی ڕابردوو شایستەی دارایی مانگی 7 و 8ـی مامۆستایانی گرێبەست لە سنووری سلێمانی دابەشکراوە، بەهۆی نەبوونی پارەی پێویست لە گەنجینەکان لەم هەفتەیە لە هەولێر و دهۆک دابەش دەکرێت، دوو شایستەی دارایی و مووچەی مانگێک بەیەکەوە وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 42 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






