ڕێنمایی نوێ بۆ خوازیارانی بڕوانامەی دكتۆرا و ماستەر و دبلۆمی باڵا
- کوردستان
- 24 کانوونی یەکەم

دیمەنی باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕێنمایی ژمارە 12ی تایبەت بە خوێندن و بەدەستهێنانی بڕوانامەكانی دكتۆرا، ماستەر و دبلۆمی باڵا بڵاوكردەوە.
بڵاوكراوەی فەرمی: ئەمڕۆ سێشەممە 24-12-2024، وەزارەتی خوێندنی باڵا لە چوارچێوەی ڕێنماییەكی نوێدا وردەكاری و مەرجەكانی بەدەستهێنانی بڕوانامەكانی دكتۆرا و ماستەر و دبلۆمی باڵای بڵاوكردەوە، كە لە 10 ماددە پێكهاتووە و هەر ماددەیەكیش چەندین تەوەر و خاڵ لەخۆی دەگرێت.
زانیاریی زیاتر: لە ڕێنماییەكەدا چەند خاڵێكی سەرەكی هەن ئەوانیش بریتین لە شێوازی تاقیكردنەوە، تێكڕای نمرە، توانستی زمانی ئینگلیزی تەمەن و ساڵانی خزمەتی خوازیارانی بەدەستهێنانی بڕوانامەی باڵا، كە ئەمانەی خوارەوەن:-
- بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵا تێكڕای نمرەی بەكالۆریۆس لە %50 بەسەرەوە بێت، بۆ ماستەر %60 كەمتر نەبێت و بۆ دكتۆرا لە %70 كەمتر نەبێت.
- توانستی زمانی ئینگلیزی بۆ خوێندنی ماستەر و دكتۆرا مەرجە، لە خوێندنی ماستەردا توانستی زمانی ئینگلیزی مەرجە بۆ پێشكەشكردن بۆیە پێویستە خوازیاری سەرجەم بەشەكان لە ماوەی پرۆسەی پێشكەشكردن یەكێك لەو دوو مەرجانەی كە دیاركراون دەستەبەر بكات بەپێچەوانەوە مافی پێشكەشكردنی نابێت، بەهەمانشێوەش بۆ خوێندنی دكتۆرا دوو مەرج هەن.
-بۆ خوێندنی ماستەر مەرجە تەمەنی خوازیاری دامەزراو ( فەرمانبەری هەمیشەیی) لە دامودەزگا حكومییەكان لە 45 ساڵ زیاتر نەبێت ئەگەر تەمەنی زیاتر بوو دەتوانێت بە شێوازی پارالێڵ پێشكەش بكات.
- بۆ خوێندنی دكتۆرا مەرجە تەمەنی خوازیار كە فەرمانبەری حكومی بێت تەمەنی لە 50 ساڵ زیاتر نەبێت، ئەگەر زیاتر بوو دەتوانێت لەسەر كورسی پارالێڵ پێشكەش بكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






