
دیمەنی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییان، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕێکارەکانی ناردنی نەوتی بە نرخی پاڵپشتکراو بۆ هەرێمی کوردستان تەواوکردووە، ماوەتەوە کۆمپانیاکانی گواستنەوە نەوتەکە بهێننە هەرێمی کوردستان و بەسەر پارێزگاکاندا دابەشی بکەن.
وێنە گەورەکە: هەرێمی کوردستان پشکی لە بەرهەمی نەوت و وزەی عێراق هەیە، بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق، دەبێت حکومەتی فیدراڵی هاوشێوەی پارێزگاکانی عێراق نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتکراو بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، کە ئەمساڵ هیچ بڕێکی نەناردووە، بڕیاردراوە 50 ملیۆن لیتر بنێرێت.
لێدوانی فەرمی: د. سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت، "نەوتەکە ئامادەیە و ڕەزامەندی وەزیری نەوتی عێراقمان وەرگرتووە لەسەر نرخی نەوت کە 250 دینار بۆ هەر لیترێک وەربگیرێت، چونکە ئەوان داوای 500 دینار بۆ هەر لیترێک دەکەن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو بڕە نەوتەی کە بڕیارە بنێردرێت، 32% بۆ پارێزگای هەولێر، 18% بۆ پارێزگای دهۆک، 50% بۆ هەر یەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






