دوو فەرمانبەر لەکاتی دەوامی فەرمی - سکووپی ئاڤا
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران زانیاریی نوێ دەخاتەڕوو و دەڵێت؛ نابێت جیاکاریی لەنێوان فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و بەغدا بکرێت و دەبێت هاوتابن.
وێنە گەورەکە: نزیکەی نۆ ساڵە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە، بەپێی تازەترین زانیاری، حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە گفتوگۆکانی ئەم دواییانەیان ئەم بابەتەیان باس کردووە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لەبارەی پلەبەرزکردنەوە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق قسە کراوە، لە ساڵانی 2023 و 2024 لە عێراقیش پلە بەرزکردنەوە بۆ هیچ مووچەخۆرێک نەکراوە.
سەرچاوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران باس لەوە دەکات، پلە بەرزکردنەوە تەخسیساتی زیاتری پێویستە، واتە پارەی زیاتری دەوێ، بۆیە دەبێت لە چوارچێوەی خشتەی نوێی مووچە لە بودجەی گشتیی عێراق زیادەی پلە بەرزکردنەوە بۆ ساڵی 2025 پەسەند بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە وتەی سەرچاوەکە؛ نابێت جیاکاریی لەنێوان فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و بەغدا بکرێت، بۆیە فشار لەسەر وەزارەتی دارایی عێراق کراوە، بۆ پلە بەرزکردنەوەش دەبێت وەکو یەک بێت و هاوتابن.
بۆچی گرنگە؟ زیاتر لە 500 هەزار مووچەخۆر لێی سوودمەند دەبن، هەر فەرمانبەرێک پلەیەک یان دوو پلە بەرزدەکرێتەوە و 25 بۆ 125 هەزار دینار بۆ مووچە بنەڕەتییەکەیان زیاد دەبێت.
ئەمەش بزانە: هەر فەرمانبەرێک پلەیەک یان دوو پلە بەرزدەکرێتەوە و زیاتر لە 500 هەزار مووچەخۆر لێی سوودمەند دەبن
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە