
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر
ئاڤا نیوز
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە کابینەی نۆیەم مۆڵەت بە هیچ پاڵاوگەیەک نەدراوە، ئاماژە بەوەش دەکات، دەیان فشار هەیە بۆ ئازادکردنی ئەوانەی کە لەسەر كردنەوەی پاڵاوگە نایاساییەكان، دەستگیر کراون، بەڵام یاسا سەرووی هەموو کەسێکە.
وێنە گەورەكە: بەمەبەستی پاراستن و پاككردنەوەی ژینگەی شاری هەولێر، لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا، سەرووی 50 پاڵاوگەی نایاسایی داخراون، سەرەڕای وەرگرتنی بەڵێننامە لە سەرپەرشتیارانی پاڵاوگە داخراوەكان، كەچی 14 كرێكار و خاوەن پاڵاوگە بەهۆی پابەندنەبوونیان بەم بڕیارەوە، دەستگیركراون.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر تایبەت بە ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: لەكابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان مۆڵەت بە هیچ پاڵاوگەیەك نەدراوە، جگە لەو پاڵاوگە گەورانەی پێشتر ڕێگەپێدراو بوون و تەنها مۆڵەتەكانیان نوێ كراوەتەوە.
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەشكرد، لەچوارچێوەی ئەو هەڵمەتەی بۆ پاككردنەوەی ژینگەی شاری هەولێر دەستیان پێكردووە، ڕێگری لە كارپێكردنی بەشێك لە مۆلیدەی گەڕەكەكان و بەگەرخستنی كارگەكان دەكەن و ئەو ئۆتۆمبێلانەشی بەهەر هۆكارێك بێت دووكەڵی ڕەش دەردەدەن و ژینگە پیس دەكەن ڕێگە بە لێخوڕینیان لە شەقامەكان نادرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لەمەودوا هەموو مانگێک مووچەی کرێکارانی خانەنشین دابەش دەکرێت
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێک بۆ خەرجكردنی مووچەی مانگی نۆ دەچێتە بەغدا
- بزنس
- 8 تشرینی دووەم
عێراق پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگی نۆی نەنارد






