
دیمەنێک لە ئاسمانی هەولێر - وێنە؛ ئاڤا
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە درێژەی هەنگاوەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی ئاووهەوا، فەرمانگەیەکی پەیوەست بەو پرسەی کردووەتەوە و نوێنەری سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆیەکان لەو فەرمانگەیە کاردەکەن و هەنگاوەکانیان بۆ پێشگرتن لەسەر کاریگەرییەکان چڕکردووەتەوە.
وێنە گەورەکە: ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی بەردەم گۆڕانی ئاووهەوا لە جیهان پرسێکی گەرمە بە ملیۆنان دۆلار بۆ ڕێگەگرتن لە تەشەنەی کاریگەرییەکانی تەرخان کراوە، بەتایبەت لەو وڵاتانەی کە لەنێو زۆنی سووری مەترسیدان و کاریگەرییەکە بە فراوانی دەیانگرێتەوە. کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوی ئەرێنی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانە ناوە.
لێدوانی فەرمی: هەڤاڵ ئەحمەد، بەڕێوبەری فەرمانگەی گۆڕانی کەشوهەوا لە هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت، "ڕەزامەندی وەرگیراوە لەسەر دابینکردنی چوار ئامێر کە سێیان جێگیرن و تایبەتمەندن بە زانینی خوێندنەوەی ڕێژەی گازە زیانبەخشەکانی لەسەر ژینگەی هەرێمی کوردستان و کارئاسانی بۆ پۆلێنکردنی ڕێژەی پیسییەکەی، لە ساڵی نوێ جێگیر دەکرێن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئامێرەکان کوالێتی و ڕێژەی پیسبوونی هەوا لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دیاری دەکات، ئاستی ئەم گازانە (ئۆزۆن، So2، PM10، CO، No2 و Pm2o5) دەخوێنێتەوە ڕێژەی کاریگەریان لەسەر ژینگە دیاری دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
10 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 8 تشرینی دووەم
شێخ دارا: بارانی بەخوڕ دەبارێت






