
ژمارەیەک چەکداری تاڵیبان لەسەر سنووری پاکستان
ئاڤا نیوز
هێزەکانی تاڵیبان کە حکومەتی ئەفغانستانیان بەدەستەوەیە چەند هێرشێکی تۆڵەسەندنەوەیان لە ناو خاکی پاکستان ئەنجام دا.
لێدوانی فەرمی: عینایەتۆڵا خوارەزمی، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان، ڕایگەیاند " لە تۆڵەی ئەو هێرشانەی کرانە سەر باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵات، چەندین پێگە و ناوەند و حەشارگەکانی شانە دوژمنکارەکان و پارێزەرانیان لەوبەرەوەی هێڵی سنووری کە لەوێوە هێرشەکانی سەر ئەفغانستان ڕێکدەخران و بەڕێوەدەبران، کرانە ئامانج."
زانیاریی زیاتر: جگە لەم هێرشانە، پێکدادانی سەربازی لە ناوچە سنوورییەکان و خاڵەکانی پشکینین ڕوویداوە و بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان لانیکەم سەربازێکی پاکستان کوژراوە و حەوتی دیکەش بریندار بوون.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: پاکستان دەڵێت لە هێرشەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی بۆ سەر ویلایەتی پەکتیکا ژمارەیەک چەکداری کردووەتە ئامانج، بەڵام حکومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان دەڵێت 46 کەس لە هێرشەکاندا کوژراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 7 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
41 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات





